دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوەدەچێت
K24 – هەولێر
ئەمڕۆ 16/12/2023، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت، بڕیارە کاتژمێر 7ی بەیانی پرۆسەکە دەستپێبکات و تا کاتژمێر 6ی ئێوارە بەردەوام بێت.
لە دەنگدانی تایبەت، یەک ملیۆن و دوو هەزار و 393 دەنگدەر لە هێزە چەکدارەکان و دەزگا ئەمنییەکان مافی دەنگدانیان هەیە، کە 565 بنکەی دەنگدانیان بۆ کراوەتەوە و دوو هەزار و 367 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرن. هەروەها 48 هەزار و 260 ئاوارە لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت مافی بەشداریکردنیان هەیە کە 35 بنکەی هەڵبژاردنیان بۆ ئامادەکراوە و 120 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، 500 رێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی، بەشداری لە چاودێریکردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکەن، هەروەها زیاتر لە 420 هەزار فەرمانبەر لە هەردوو پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەشداری دەبن.
عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كۆمسیۆن كۆمه‌ڵێك رێكاری گرتووه‌ته‌به‌ر له‌ناویشیاندا یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و چاودێریكردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و جێگیركردنی كامێرای بنكه‌كانی ده‌نگدان و رێكاری دیكه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و ئاشكراكردنی ئه‌نجامه‌كانی پڕۆسه‌كه.
سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، نووسینگه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌و سكاڵایانه‌ی له‌لایه‌ن كاندیده‌كانه‌وه یان له‌لایه‌ن كۆی گشتی پڕۆسه‌كه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن.
عیماد جه‌میل باسی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، كۆمسیۆن پابه‌ند كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی سێرڤه‌ر و ئامێره‌كانه‌وه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ پارته سیاسییه‌كان و بنكه‌كان بنێرێت و له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ئه‌نجامه به‌راییه‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێت.