پەرلەمانتارێکی ئەوروپا: ئەمەریکا و یەکێتیی ئەوروپا نایانەوێت کۆتایی بە ململانێی ئۆکرانیا بهێنن

K24 - هەولێر

ئەندام پەرلەمانێکی ئەوروپا رایگەیاند، لێدوانەکانی سکرێری گشتی ناتۆ "یەنس ستۆڵتنبێرگ" دەربارەی ململانێکانی ئۆکرانیا "شێتانەیە".

"میک واڵاس"ـی ئێرلەندی و ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا لە پلاتفۆرمی "ئێکس" رایگەیاند: ئەمەریکا و یەکێتیی ئەوروپا نایانەوێت کۆتایی بەو ململانێیە بهێنن و ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ شانازیی بەوە کردووە کە ئەوان ئیستفزازییان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی ئەوروپا ملیارەها دۆلاری خەرجکردووە بۆ وروژاندنی ئەم ململانێیە، بەڵام بووە هۆی لەناوچوونی ئۆکرانیا.

واڵاس گوتیشی: "ئەمە سوودی چییە؟ بۆ تێرکردنی بەرژەوەندییە سیاسییەکانی ئەمەریکایە؟ ئەمە شێتانەیە".

پێشتر ئەو پەرلەمانتارەی ئەوروپا ئاماژەی بەوەدا کە رۆژئاوا دوای وەبەرهێنانی بڕە پارەیەکی زۆر لە ململانێی ئۆکرانیا، کیێڤیان کردە بارمتە خستییانە دەست داگیرکەران.

ٍلە شوباتی ساڵی 2022، رووسیا هێرشی کردە سەرئۆکرانیا بەشێکی خاکی ئەو وڵاتەی داگیرکرد، هەروەها بەدەیان هەزار کەش کوژران و بریندار بوون، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی هەوڵاگری ئەمەریکا کە چەند رۆژێک لەمەوبەر بڵاویکردەوە، گوتی: 315 هەزار سەربازی رووسیا کوژراون و بریندار بوون.