سەرۆکی رووسیا هۆشداری دەدات

K24 - هەولێر

سەرۆکی رووسیا هۆشداری لە هەر دەستوەردانێکی دەرەکی بۆ کاروباری ناوخۆی رووسیا دەدات.

ڤلادمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا لەمیانی دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، خۆی کاندید کردووە بۆ خولێکی دیکەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رووسیا، گوتیشی: "هۆشداری لە هەر دەستوەردانێک لە کاروباری ناوخۆی رووسیا دەدەین و بەپێی یاساکانی رووسیا بە توندی سەرکوتی دەکەین".

سەرۆکی رووسیا، راشیگەیاند: "ئێمە بەرگری لە ئازادی و سەروەری و مافی گەلەکەمان دەکەین بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، گەلی رووسیا بە تەنها سەرچاوەی دەسەڵاتە لە وڵاتەکەماندا".

هەفتەی رابردوو پوتن کاندیدبوونی خۆی بۆ خولی پێنجەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی رووسیا راگەیاند کە بڕیارە 17ـی ئازاری 2024 بەڕێوەبچێت.

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو، یاخیبوونێکی کورتخایەن لە رووسیا روویدا، لەلایەن یەگڤینی پریگۆژین، سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر، ئەنجامدرا کاردانەوەی لێکەوتەوە و گومانی ئەوە دەکرا پوتن دەسەڵات لەدەست بدات، بەڵام رووسیا بەبێ هیچ زیانێک ئەو قەیرانەی تێپەڕاند.

ئا: لاڤین عومەر