سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە گەلی کوەیت دەکات
K24 - هەولێر
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە تۆڕی كۆمهڵایهتی ئێکس (تویتهری پێشوو) پرسەنامەیەکی بهبۆنهی کۆچی دوایی ئەمیری کوهیت بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووه: "بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی جەنابی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح ئەمیری کوێتمان پێگەیشت".
لە پهیامهكهیدا ههروهها هاتووه: پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئەلسەباح و گەلی کوەیت دەکەین، داواکارین لە خوای گەورە کۆچکردوو بەبەهەشت شاد بکات، هەروەها سەبر و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
ئەمڕۆ شەممە، تەلەفزیۆنی کوێت ههواڵی كۆچی دوایی ئەمیر نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح، (بەهۆی نهخۆشییهوه لە تەمەنی 86 ساڵیدا) بڵاوكردهوه.
ئەمیری کوێت، شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح، "لەدایکبووی 25ـی حوزەیرانی 1937ـە، لە 29ـی ئەیلوولی 2020ەوە دەستبەکاربووە، کوڕی شەشەمی شێخ ئەحمەد جابر ئەلسەباح، حاکمی پێشووی کوهیت بووە.
شێخ نەواف سێیەم وەزیری ناوخۆ و چوارەم وەزیری بەرگرییە لە مێژووی کوهیتدا، درێژترین ماوەی سەرۆکایەتی وەزارەتی ناوخۆی هەیە لە دوای شێخ سەعد عەبدوڵڵا ئەلسالم ئەلسەباح، بەو پێیەی کە لەساڵی 1976 تاوەکو 1986 ئەوپۆستەی بەڕێوەبردووە، کە لەو ماوەیەدا کوەیت بەهۆی چەندین کردەوەی دوژمنکارانە هەڕەشەی لێکراوە، هەروەها سەرۆکایەتی وەزارەتی کار کاروباری کۆمەڵایەتی بووە لە یەکەمین حکومەتی دوای ئازادکردنی کوهیت.
ببالغ الحزن والأسى، تلقينا نبأ وفاة صاحب السمو الشيخ نواف الأحمد الجابر الصباح أمير دولة الكويت.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) December 16, 2023
نتقدم بأحر التعازي إلى عائلة آل الصباح الكريمة والشعب الكويتي، سائلين المولى عزّ وجلّ أن يتغمد الفقيد بواسع رحمته ويسكنه فسيح جناته، ويلهم الجميع الصبر والسلوان.