کاتژمێر شەشی ئێوارە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کۆتایی دێت
K24 – هەولێر:
پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەردەوامە و کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ بنکەکانی دەنگدان بەرووی دەنگدەران دادەخرێن.
پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە رایگەیاند، ماوەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان درێژناکرێتەوە و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان کاتژمێر 06:00 بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەکوژێندرێنەوە.
کۆمیسیۆن جەختی لەوەشکردەوە، کە رێژەی بەشداری دەنگدان لە چاو هەموو هەڵبژاردنەکانی پێشتووتر بەرزتربووە و تاوەکو ئێستا پرۆسەکە بەردەوام بووە و توانیویانە سەرجەم کێشە تەکنیکییەکان چارەسەر بکەن.
بە گوێرەی رێنماییەکانی کۆمیسیۆن، هەر ئەمڕۆ دوای تەواوبوونی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت، کارتی بایۆمەتری لەو دەنگدەرانە وەردەگیرێتەوە کە بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکەدا کردووە بۆ ئەوەی نەتوانن رۆژی 18ـی ئەم مانگە بۆ هەڵبژاردنی گشتی جارێکی دیکە کارتەکە بۆ دەنگدان بەکاربهێننەوە.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە (16ـی کانوونی یەکەمی 2023) کاتژمێر 07:00ـی بەیانی، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە (16ـی کانوونی یەکەمی 2023) دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بە بەشداری هێزە چەکدارەکان و دەزگا ئەمنییەکان و ئاوارەکان دەستیپێکرد کە ملیۆنێک و 50 هەزار و 653 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و 600 بنکەی دەنگدانیان بۆ ئامادەکراوە کە دوو هەزار و 477 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت.
له پارێزگای هه‌ولێر 20 هه‌زار و 515 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و به‌سه‌ر 19 بنكه‌ی ده‌نگدان دابه‌شكراون، به شێوه‌یه‌ك، 15 هه‌زار و 492 كه‌س ده‌نگده‌ری تایبه‌تن و به‌سه‌ر 12 بنكه‌دا دابه‌شكراون، له‌گه‌ڵ 5 هه‌زار و 23 ئاواره كه 7 بنكه‌ی ده‌نگدان بۆیان ته‌رخان كراون.
له پارێزگای سلێمانی 27 هه‌زار و 217 ده‌نگده‌ر به‌سه‌ر 20 بنكه‌ی ده‌نگدان دابه‌شكراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 23 هه‌زار و 402 كه‌س ده‌نگده‌ری تایبه‌تن به‌سه‌ر 15 بنكه‌دا دابه‌شكراون 3 هه‌زار و 815 كه‌سیش ئاواره‌ن و 5 بنكه‌ی جیاواز بۆیان دیاریكراوه.
لە پارێزگای دهۆك 54 هه‌زار و 210 كه‌س له دهۆك مافی به‌شداریكردنیان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان عێراق هه‌یه و 34 بنكه‌یان بۆ دیاریكراوه، به‌جۆرێك كه له كۆی ئه‌و ژماره‌یه 14 هه‌زار و 788 كه‌س ده‌نگده‌ری تایبه‌تن و به‌سه‌ر 11 بنكه‌دا دابه‌شكراون، كه‌چی ئاواره‌كانی ئه‌و پارێزگایه ژماره‌یان زیاتره و 39 هه‌زار و 422 كه‌س له 23 بنكه ده‌نگ ده‌ده‌ن.
رۆژی 18ـی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق (جگەلە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەدەچێت کە زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەیە و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری کردووە بۆ کردنەوەی حەوت هەزار و 766 بنکەی ده‌نگدان کە لە 38 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن كه ژماره‌یان 214 هەزار و 595 کارمەندە.
لەم هەڵبژاردنەدا، 70 پارت و هاوپەیمانی سیاسیی کێبڕکێ لەسەر 275 کورسی لە هەر 15 پارێزگاکە دەکەن کە کە نزیکەی شەش هەزار کاندید لەسەر لیستەکان و بەشێوەی سەربەخۆ، کێبڕکێی هەڵبژاردن ئەنجامدەدەن.