فەرماندەی باڵای راوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان: دەمانەوێت هەرێمی کوردستان ئارام و سەقامگیر و پارێزراو بێت

وەزیری پێشمەرگە و فەرماندەی باڵای راوێژکارانی سەربازیی هەوپایمانان
وەزیری پێشمەرگە و فەرماندەی باڵای راوێژکارانی سەربازیی هەوپایمانان

K24 – هەولێر :

فەرماندەی باڵای راوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمان بە وەزیری پێشمەرگە دەڵێت: دەمانەوێت هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی ئارام و سەقامگیر و پاڕیزراودا بێت.

وەزارەتی پێشمەگە بڵاوی کردەوە، ژەنەڕاڵ مایکڵ ئیکەر، فەرماندەی باڵای راوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق و، کۆلۆنێڵ مەکێنزی بەرپرسی تیمی راوێژکارانی هەوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاندووە، هاوپەیمانەکان رۆڵی گرنگیان هەبوو لە رووبەڕووبونەوەی داعش، گوتویەتی: دۆستەکانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی  لە بارودۆخە سەختەکاندا پاڵپشت و پشتیوانی خەڵک و حکومەتی گەرێمی کوردستان بوون، جگەلەوەی هاوکار بوون بۆ رێکستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە.

لە بەرامبەردا، ژەنەڕاڵ مایکڵ ئیکەر، فەرماندەی باڵای راوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق پشتیوانی خۆی بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە و رووبەرووبونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا دووپاتکردەوە، گوتیشی: دەمانەوێت هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی ئارام و سەقامگیر و پارێزراودا بێت.

کارزان حەیدەر