ته‌حسین خه‌فاجی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌رزی بۆ پاراستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشكه‌ش كردووه
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی شانه‌ی ئه‌منی راگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه رۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ پاراستنی باشبه‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و بواره‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ردوولا.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 16ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، سه‌رۆكی شانه‌ی ئه‌منی راگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنه‌كان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، پلانی یه‌كه‌میان له كاتژمێر 7ـی به‌یانی ئه‌مڕۆ تاوه‌كو كاتژمێری 6ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بووه بۆ پاراستن و چاودێریكردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، هاوكات پلانی دووه‌م له كاتژمێر شه‌ش ده‌ستیپێكردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئامێره‌كان و یادگه‌كان كه ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌رز ده‌بێت له هه‌ردوو رێگه‌ی ئاسمانی و زه‌مینی.
سه‌رۆكی شانه‌ی ئه‌منی راگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هیچ پێشێلكارییه‌كیان تۆمار نه‌كردووه بگاته ئاستی پێشێلكارییه‌كی دیار، به‌ڵكو پڕۆسه‌كه به‌وپه‌ڕی ئاسایشه‌وه به‌ڕێوه‌چووه.
گوتیشی، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رۆڵێكی گه‌وره و ئه‌رێنیان هه‌بوو بۆ پاراستنی بنكه‌كانی تایبه‌ت به ئاواره‌كان و ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه گه‌وره‌یه‌ی بۆ پاراستنی پڕۆسه‌كه هه‌یانبووه.
هاوكات سوپاسی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ ئاسانكارییه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چێت، كه ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وپه‌ڕی هه‌ماهه‌نگییه له‌نێوان ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی هاوكات باسی له‌وه كرد، په‌یوه‌ندییه ئه‌منییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان رۆژ دوای رۆژ به‌ره‌وپێش ده‌چێت به‌تایبه‌ت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و پێكهێنانی لیوا هاوبه‌شه‌كان و له دیاریكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی پێویستیان به چاودێری هه‌یه، ئه‌مه‌ش هه‌مووی ده‌رخه‌ری ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌یه كه له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه.
كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌ستیپێكرد و كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش كۆتاییپێهات.
وابڕیارە رۆژی دووشه‌مه 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق (جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەبچێت کە زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەیە و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری کردووە بۆ کردنەوەی حەوت هەزار و 765 بنکەی ده‌نگدان کە لە 48 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن كه ژماره‌یان 214 هەزار و 595 کارمەندە.
رۆژی (31ـی تشرینی یەکەمی 2023) کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پێنج هەزار و 915 کاندید کێبڕکێ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەن کە چوار هەزار و 258 کاندیدیان لە رەگەزی نێرن و هەزار و 657 کاندیدیش لە رەگەزی مێن و لەمیانی پرۆسەی وردبینیکردن و بەدواداچوون، 357 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخرانەوە.