نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له گه‌ل و سه‌ركردایه‌تی كوه‌یت ده‌كات
K24 – هەولێر:
بۆ كۆچی دوایی شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری كوه‌یت، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گه‌ل و سه‌ركردایه‌تی كوه‌یت ده‌كات و رایگه‌یاند، له‌م كاته سه‌خته‌دا، به‌شداری خه‌م و ناخۆشییه‌كانتانین.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) نووسیوویه‌تی: "سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵ بۆ خەڵک و سەرکردایەتی دەوڵەتی کوەیتی دۆست راده‌گه‌یه‌نم، بەهۆی کۆچی دوایی شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح".
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "ئێمە لە هەرێمی کوردستانی هاوبەشی خه‌م و ناخۆشییه‌كانتانین، داوا له خودای گه‌وره ده‌كه‌ین خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی شادبكات و سه‌بر و ئارامیش به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت".
ئەمڕۆ شەممە، تەلەفزیۆنی کوێت هه‌واڵی كۆچی دوایی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح، (بەهۆی نه‌خۆشییه‌وه لە تەمەنی 86 ساڵیدا) بڵاوكرده‌وه.
میری کوێت، شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح، "لەدایکبووی 25ـی حوزەیرانی 1937ـە، لە 29ـی ئەیلوولی 2020ەوە دەستبەکاربووە، کوڕی شەشەمی شێخ ئەحمەد جابر ئەلسەباح، حاکمی پێشووی کوه‌یت بووە.
شێخ نەواف سێیەم وەزیری ناوخۆ و چوارەم وەزیری بەرگرییە لە مێژووی کوه‌یتدا، درێژترین ماوەی سەرۆکایەتی وەزارەتی ناوخۆی هەیە لە دوای شێخ سەعد عەبدوڵڵا ئەلسالم ئەلسەباح، بەو پێیەی کە لەساڵی 1976 تاوەکو 1986 ئەوپۆستەی بەڕێوەبردووە، کە لەو ماوەیەدا کوەیت بەهۆی چەندین کردەوەی دوژمنکارانە هەڕەشەی لێکراوە، هەروەها سەرۆکایەتی وەزارەتی کار کاروباری کۆمەڵایەتی بووە لە یەکەمین حکومەتی دوای ئازادکردنی کوه‌یت.
أتقدم بأحر التعازي والمواساة إلى شعب وقيادة دولة الكويت الصديقة بوفاة المغفور له سمو الأمير الشيخ نواف الأحمد الجابر الصباح.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) December 16, 2023
نحن في إقليم كوردستان العراق نشارككم في دولة الكويت الشقيقة أحزانكم ومصابكم الأليم في هذا الوقت العصيب. ندعو من الله تعالى أن يتغمد الفقيد بواسع رحمته…