ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێک بە 85 مۆری ساختەوە دەستگیر دەکات

ئەو تۆمەتبارەی 85 مۆری ساختە کردووە
ئەو تۆمەتبارەی 85 مۆری ساختە کردووە

K24 – هەولێر :

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بە 85 مۆری ساختەوە راگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە ( 16-ی کانوونی یەکەمی 2023)، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، هێزەکانیان تۆمەتبارێکیان بەناوی (ع. ی. ع.) دەستگیر کردووە  بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری ساختەکاری و دروستکردنی مۆری ساختە.

هەر بەپێی ئەو راگەیاندراوەی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت ئەم تۆمەتبارە بە ناوی کۆمپانیایەک کاری ساختەکردن و دروستکردنی نووسراوی رێخکراوە نێودەوڵەتییەکان و دەزگا خێرخوازییەکان و دروستکردنی مۆر و پسوولەی ساختەی کردووە، راگەیاندراوەکەی ئاسیش ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو تۆمەتبارە تەندەری پێشکەشی رێکخراوە خێرخوازییەکان کردووە و  چەند تەندەرێکی دیکەشی وەرگرتووە، دەشڵێ:  لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزەکانمان لە ئاسایشی هەولێر، دەستبەسەر (85) مۆری ساختە و چەکێکی بێ مۆڵەتدا گیرا.

کارزان حەیدەر