هاوار محه‌ممه‌د: كۆمیسیۆنمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كێشه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت له ده‌نگدانی گشتیدا دووباره نه‌بنه‌وه
K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، لیستی پارتی له هه‌ڵبژاردنی تایبه‌تی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌نگی پێویستی هێناوه، ده‌شڵێت له كه‌ركووك سكاڵایان هه‌یه و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 16ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) هاوار محه‌ممه‌د، گوته‌بێژی به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، پڕۆسه‌یه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باش به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بێ كه‌موكوڕی نه‌بوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویست ده‌كات كۆمسیۆن له ده‌نگدانی گشتیدا چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه و كه‌موكوڕییه‌كان بكات.
هاوار محه‌ممه‌د سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه له حه‌سه‌ن شام له بنكه‌یه‌كدا ئامێره‌كان ئیشیان نه‌ده‌كرد، ئه‌مه‌ش وایكرد ته‌واوی ده‌نگده‌ران نه‌توانن ده‌نگ بده‌ن كه ژماره‌یان 500 كه‌س بوو. روونیشیكرده‌وه، له هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا و چه‌ندین شوێنی دیكه‌ش به هه‌مان شێوه چه‌ندین ده‌نگده‌ر كه مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو نه‌یانتوانی ده‌نگ بده‌ن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، دوای دروستبوونی ئه‌و كێشه و كه‌موڕیانه به نووسراوی فه‌رمی كۆمیسیۆنیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌و كێشه و گرفتانه دووباره نه‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت كه به پێی ده‌ستووری عێراق هه‌موو ده‌نگده‌رێك مافی ده‌نگدانی هه‌یه و نابێت ئه‌و مافه‌ی به هیچ پاساوێك لێ وه‌ربگیردرێته‌وه.
گوته‌بێژی به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، نووسراوێكی دیكه‌یان كردووه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و 500 ده‌نگده‌ره‌ی حه‌سن شام بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌نگدانی گشتیدا بتوانن ده‌نگه‌كانیان بده‌ن و گوزارشت له‌و مافه‌یان بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به ده‌نگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له دیاله و شوێنه‌كانی دیكه، جه‌ختی كرده‌وه كه پارتی ده‌نگێكی زۆری به‌ده‌ست هێناوه و پێگه‌ی پارتی به‌هۆی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌وه به‌هێزه، بۆیه دڵنیایی دا كه توانیویانه ده‌نگی پێویست بهێنن.
گوته‌بێژی به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به سه‌رپێچییه‌كان روونیكرده‌وه، نوێنه‌رانی پارتی له كه‌ركووك چوار سه‌رپێچی تۆمار كردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سكاڵایان تۆمار كردووه و ئاراسته‌ی كۆمیسیۆنیان كردووه و له رۆژانی داهاتوودا چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی كۆمیسیۆن ده‌كه‌ن.
كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌ستیپێكرد و كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش كۆتاییپێهات.
وابڕیارە رۆژی دووشه‌مه 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق (جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەبچێت کە زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەیە و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری کردووە بۆ کردنەوەی حەوت هەزار و 765 بنکەی ده‌نگدان کە لە 48 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن كه ژماره‌یان 214 هەزار و 595 کارمەندە.
رۆژی (31ـی تشرینی یەکەمی 2023) کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پێنج هەزار و 915 کاندید کێبڕکێ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەن کە چوار هەزار و 258 کاندیدیان لە رەگەزی نێرن و هەزار و 657 کاندیدیش لە رەگەزی مێن و لەمیانی پرۆسەی وردبینیکردن و بەدواداچوون، 357 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخرانەوە.