هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب: ئاهەنگه‌كانی سه‌ری ساڵ له سۆران به‌ڕێوه‌ناچن
K24 – هەولێر:
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ مه‌راسیم و ئاهەنگێکی سەری ساڵ لە ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بەرێوەناچێت.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران نووسیوویه‌تی: "بۆ رێزگرتن لە قوربانییانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی رۆژی 8 / 12 / 2023، هیچ مه‌راسیم و ئاهەنگێکی سەری ساڵ لە سۆران بەرێوە ناچێت".
شەوی هەینی (8ـی کانوونی یەکەمی 2023) لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لە سۆران کە ژمارەیەک قوتابی، مامۆستا و هاووڵاتی ئاسایی تێیدا نیشتەجێبوون، 14 کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
دوای رووداوەکە لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە هۆکاری رووداوەکە پێکهێنرا.