سەڵاحەدین بەھائەدین: كۆبوونەوەكان ئەنجامی باشیان ھەبووە
K24 - ھەولێر
سەڵاحەدین بەھائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەربارەی كۆبوونەوەكانی نوێنەری بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمان رایگەیاند، ئاگاداری كۆبوونەوەكانم و ئەنجامی باشی ھەبووە و ئاڵوگۆڕی باشیش ھەیە و لە داھاتوودا ھەمووشتێك رووندەبێتەوە.