کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان: سبەی سێشەممە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان رادەگەیەنرێت

هەڵبژاردن
هەڵبژاردن

K24 – هەولێر :

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، سبەی سێشەممە ( 19-ی کانوونی یەکەمی 2023)، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان رادەگەیەندرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ( 18-ی کانوونی یەکەمی 2023)، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان عیماد جەمیل بە ئاژانسە عێراقیەکانی راگەیاند:  بەپێی یاسای هەڵبژاردن، ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکان لە ماوەی 24 کاتژمێر لەدوایی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان ڕادەگەیەنرێت، بۆیە کۆمیسیۆن ئەنجامە سەبەراییەکان سبەی سێشەممە ڕادەگەیەنێت، دەشڵێ: ئەو راگەیاندنە بەراییە ئەنجامی وێستگە ئەلیکترۆنییەکانی بەستراو بە سێرڤەرەکانەوە دەگرێتەوە، لەگەڵ ئەوەی هەندێک وێستگە دووچاری تێکچوونی تەکنیکی بوون.

عێماد جەمیل ئاماژەی بەوە کرد،  کۆمسیۆن ژمارەی وێستگەکان و میکانیزمەکانی ژماردنەوەی دەستی و ڕیزکردن لە ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ دوای پرۆسەی دەنگدان ڕادەگەیەنێت، راشیگەیاند: کارەکانی ژماردنەوەی ده‌نگه‌كان ورد دەبێت دوای ئەوەی شریتە ئەلیکترۆنییەکان لە ئامێرەکانی دەنگدان دەردەچن.

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌روو، سبەی ئەنجامە بەراییەکان ڕادەگەیەنرێت، ئەنجامە کۆتاییەکانیش دوای پشتڕاستکردنەوەی ئەو وێستگانە ڕادەگەیەنرێت کە گلەیی وسكاڵا له‌سه‌ری تۆماركراوه‌، یاخود ئەوانەی کێشەیەکی تەکنیکییان هەیە، جەختیشی لەوە کردەوە دوای پەسەندکردن و تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و ژماردنه‌وه‌، ئەنجامە کۆتاییەکان دەستبەجێ ڕادەگەیەنرێن.

لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی دەستەی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان عومەر ئەحمەد دووپاتكرده‌وه‌، كاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، 35 هەزار بنکەی دەنگدان لە عێراق کراونەتەوە و تا ئێستاش هیچ کێشەیەکی تەکنیکی تۆمار نەکراوه‌.

کارزان حەیدەر