عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری: زیاتر له 300 كه‌سمان له كاتی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌ستگیركردووه
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ناوخۆی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات ئاماژه به‌وه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پلانێكی پته‌ویان دانابوو و توانیان به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێی بكه‌ن، ده‌شڵێت زیاتر له 300 كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه كه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه‌دا بانگه‌شه‌یان كردووه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا پلانێكی توكمه‌ی ئه‌منیان جێبه‌جێ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك به ئازادانه ده‌نگه‌كانیان بده‌ن. روونیشیكرده‌وه له ئێستادا سندووقه‌كانی ده‌نگدان بۆ بنكه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه.
عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری جه‌ختیشیكرده‌وه پلانێكی ئه‌منی باشیان جێبه‌جێكردووه. گوتیشی، ئه‌مه یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له‌م شێوه‌یه بوو. تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه زیاتر له 300 كه‌س ده‌ستگیركراون كه له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بانگه‌شه‌یان كردووه.
وه‌زیری ناوخۆی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شداریان له جێبه‌جێكردنی پلانه ئه‌منییه‌كه‌دا كردووه. روونیشیكرده‌وه له ئێستادا و له دوای كاتژمێر 6ـی ئێواره، ئه‌ركی هێزه ئه‌منییه‌كان بریتییه له پاراستنی سندووقه‌كانی ده‌نگدان و فه‌رمانبه‌رانی كۆمیسیۆن.
سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 18-12-2023، هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و، تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام بوو. هەڵبژاردنەکە بۆ جاری یەکەمە لە دوای ساڵی 2005 لە پارێزگای کەرکووک دەکرێت.