وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به یاوه‌ری شاندێكی باڵا گه‌یشته توركیا
K24 - هەولێر
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به یاوه‌ری شاندێكی حكومی به‌سه‌ردانێك گه‌یشته توركیا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌نقه‌ره چه‌ندین ته‌وه‌ری هاوبه‌شی تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و شاندی یاوه‌ری له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی هاكان فیدان كۆده‌بێته‌وه، به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی به‌غدا و ئه‌نقه‌ره و هاریكارییه‌كانیان له‌ڕووی ئه‌منی و هه‌واڵگریی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه هاوبه‌شه‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت.
لەلایەکی دیکە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، سابت محەممەد سەعید عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق، یاوەری فوئاد حوسێنە لەو سەردانەیدا.
عێراق و تورکیا وەک دوو وڵاتی دراوسێ چەندین پرسی هاوبەش لەنێوانیان هەیە، لە سەرەتای ئەم مانگەش هەردوو وڵات لەسەر ئەوە رێککەوتن کە بە یۆرۆ، لیرەی تورکی و دینار درێژە بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان بدەن.