ئه‌كته‌رێكی سینه‌مای فه‌ره‌نسی به ده‌ستدرێژی سێكسی تۆمه‌تبار ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
رۆژنامه‌نووسێكی ئیسپانی ئاماژه به‌وه ده‌كات سكاڵایه‌كی له دژی ئه‌كته‌رێكی فه‌ره‌نسی تۆمار كردووه، كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له پاریس ده‌ستدرێژی كردووه‌ته‌سه‌ر.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) رۆت پاسا، ژنه‌نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی ئیسپانی ته‌مه‌ن 51 ساڵ رایده‌گه‌یه‌نێت، سكاڵای یاسایی له دژی جیرارد دیپاریدیۆ، ئه‌كته‌ری فه‌ره‌نسی تۆمار كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵی 1995 له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ گۆڤاری "سینیمانیا"، ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته‌سه‌ر.
رۆت پاسا ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌و كات ته‌مه‌نی 23 ساڵ بووه و دیپاریدیۆش ته‌مه‌ن 46 ساڵ بووه و به‌زۆر و به‌بێ خواستی خۆی ده‌ستدرێژی كردووه‌ته‌سه‌ر و دواتر هه‌ستی به‌وه كردووه، كه به‌هۆی ئه‌و ده‌ستدرێژییه تونده‌وه "كه‌مئه‌ندام" بووبێ.
پاسا باسی له‌وه‌ش كردووه، كه دیپاریدیۆ ده‌ستدرێژی كردووه‌ته‌سه‌ر، به‌ڵام پۆلیس دوای لێكۆڵینه‌وه رووداوه‌كه‌ی به "إغتصاب" ناوبردووه.
هاوكات پۆلیسی ئیسپانیا رایگه‌یاندووه، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2018ـوه ئه‌مه سێیه‌مین سكاڵایه به‌ده‌ستیان بگات و تێیدا دیپاریدیۆ به دۆسیه‌ی توندوتیژی سێكسی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
رۆژی (پێنجشه‌ممه 14ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) میدیا فه‌ره‌نسییه‌كان بڵاویان کردەوە ئیمانوێل دوبێڤری ئەو خانمە ئەکتەرەی کە یەکێک بووە لە یەکەم کەسەکان کە جیرارد دیپاردیۆی، ئەستێرەی سینەمایی بە دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبار کردبوو، لە 7ـی ئه‌م مانگه‌دا لە تەمەنی 60 ساڵیدا خۆی كوشتووه.
هه‌روه‌ها روونیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌و رۆژه‌ی دوبێڤری خۆی كوشتووه، هاوكات بووه له‌گه‌ڵ په‌خشكردنی راپۆرتێکی تەلەفزیۆنی کە تیشکی خستبووە سەر تۆمەتەکانی ئەو ئەکتەرە بە ئازاردانی سێکسی و توندوتیژی له‌لایه‌ن دیپاردیۆوه.
له‌لای خۆیه‌وه داواکاری گشتی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندووه، هاوبەشەکەی دوبێڤری لە 29ـی مانگی رابردوو بە پۆلیسی راگەیاندبوو کە "دوبێڤری ماڵەکەی بەجێهێشتووە و پەیامێکی ناخۆشی بەجێهێشتووە".
میدیا فه‌ره‌نسییه‌كان سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه راكێشاوه دوبێڤری چه‌ندین جار سكاڵای كردووه دژ به ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی دیپاردیۆی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ساڵی 2019 له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئه‌و سكاڵایانه‌ی خۆی پۆست كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه دیپاردیۆی ساڵی 1983 له‌میانی وێنه‌گرتنی فیلمی "دانتۆن" كه باس له رووداوه‌كانی سه‌رده‌می شۆڕشی فه‌ره‌نسی ده‌كات و له‌لایه‌ن ئه‌ندرێ جه‌دا ده‌رهێنه‌ری پۆڵه‌ندییه‌وه كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه، هه‌ڵسوكه‌وتی نابه‌جێی له‌گه‌ڵدا كردووه و "له‌ناو گالیسكه‌یه‌كدا ده‌ستی بۆ ژێر ته‌نووره‌كه‌ی بردووه."