ساسان عه‌ونی: زاخۆ له رووی گه‌شتیارییه‌وه پێ ده‌نێته قۆناغێكی نوێ
K24 - هەولێر:
له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، شاندێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری شاندێكی كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی سه‌ردانی ئیداره‌ی زاخۆ ده‌كات و به‌دواداچوون بۆ كۆمه‌ڵێك پڕۆژه ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و به یاوه‌ری شاندی كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی سه‌ردانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆیان كرد و له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان24ـدا ساسان عه‌ونی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، گفتوگۆیان له‌باره‌ی وشكه‌ساڵی و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی زاخۆ كردووه.
هه‌روه‌ها ساسان عه‌ونی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆدا بوون بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه بۆ سنووره‌كه پێویستن. گوتیشی، یه‌كێك له‌و پڕۆژانه پڕۆژه‌ی هیشكه‌ڕۆی جه‌لاله‌كانی زاخۆیه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ئه‌و بابه‌ته‌یان گفتوگۆ كردووه، به‌تایبه‌تی ئه‌و نۆ كیلۆمه‌تره‌ی كه هیشكه‌ڕۆكانی به ناو زاخۆدا پێدا تێپه‌ڕده‌بێت.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به رژدی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، دوای جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه، زاخۆ پێ ده‌نێته قۆناغێكی دیكه، به‌تایبه‌ت بۆ پاكوخاوێنی ناوچه‌كه و رووباری خاپوور كاریگه‌ری زۆر ئه‌رێنی ده‌بێت.
هاوكات به درێژایی پێنج كلیۆمه‌تر كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی كۆڕنیشی زاخۆ ده‌كرێت و به ته‌واوبوونیشی ده‌بێته گه‌وره‌ترین كۆڕنیش له‌سه‌ر ئاستی عێراق. ئه‌م كۆڕنیشه كۆڕنیشی پردی ده‌لاله و رێژه‌ی 10%ـی ته‌واو بووه و كاركردن تێیدا به‌رده‌وامه و بڕیار وایه هاوینی داهاتوو ته‌واو ببێت و بكه‌وێته خزمه‌تی كه‌رتی گه‌شتیاری له ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستان.