میری نوێی کوەیت سوێندی یاسایی دەخوات
K24 - هەولێر
شێخ مەشعەل ئەحمەد جابر ئەلسەباح میری نوێی وڵاتی کوەیت، ئەمڕۆ چوارشەممە 20/12/2023، لە دانیشتنی تایبەتی ئەنجومەنی نیشتمانیدا بەپێی ماددەی 60ـی دەستوور سوێندی یاسایی خوارد.
میری نوێی کوەیت سوێند خواردنەکەی بەمشێوەیە بوو،" سوێند بە خودای گەورە، رێز لە دەستوور و یاساکانی دەوڵەت دەگرم و بەرگری لە ئازادی و بەرژەوەندی و پارەی خەڵک دەکەم و سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی میللەت دەپارێزم".
بە پشتبەستن بە ماددەی 60ـی دەستووری کوەیت، میری وڵاتەکە پێش ئەوەی دەسەڵاتەکانی خۆی لە دانیشتنێکی تایبەتی ئەنجومەنی نیشتمانیدا بەکاربهێنێت، سوێند دەخوات.
رۆژی شەممەی رابردوو دیوانی ئەمیری کوەیت، لە کەناڵی فەرمی، مردنی میری کوەیت شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباحی لە تەمەنی 86 ساڵیدا راگەیاند.
دوای چەند کاتژمێرێک لە گیان لەدەستدانی نەواف ئەحمەد ئەلسەباح میری کوێت، شێخ مشعه‌ل ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح وه‌ك میری نوێی وڵاتەکە دیاریكرا.
شێخ مه‌شعه‌ل له‌ساڵی 1940 له دایكبووه و ته‌مه‌نی 83 ساڵه و زڕبرای شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باحه و كوڕی حه‌وته‌می شێخ ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باحه.
یه‌كێكه له پیاوه به‌هێزه‌كانی ئاژانسی پاسه‌وانی نیشتمانی سه‌ر به ده‌سته‌ی سه‌ربازی سه‌ربه‌خۆ كه پێكهاتووه له سوپا و پۆلیس و له ساڵی 1967 بۆ پاڵپشتی هێزه چه‌كداره‌كان و ده‌سته‌كانی ئاسایشی گشتی كوه‌یت پێكهێندرا.
شێخ مه‌شعه‌ل، پۆستی جێگری سه‌رۆكی پاسه‌وانی نیشتمانی به‌پله‌ی وه‌زیر له ساڵی 2004 به‌ڕێوه‌ده‌برد، ماوه‌ی 13 ساڵ ئاژانسی ئاسایشی ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌بردووه و ناوبراو ده‌رچووی كۆلێژی پۆلیسی به‌ریتانیایه له ساڵی 1960.