وەزیرانی دەرەوەی عێراق و تورکیا چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێ کرد

K24 - هەولێر

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لەسەردانێکیدا بۆ ئەنقەرە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان کۆبووەوە و تاوتوێی کۆمەڵێک پرسیان کرد کە پەیوەندی بە هەردوولاوە هەیە.

لە راگەیانەدراوێکی هاوبەشدا هاتووە، کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی سەبارەت بە پرسە ناوچەییەکان بە تایبەت لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایش و ئاو لەنێوان فوئاد حوسێن و هاکان فیدان بەڕێوەچوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیەدا هەردوولا رێککەوتن لەسەر بەردەوامبوون لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە هەموو بوارەکاندا، بە شێوەیەک کە هاوکاریی هەمەلایەنەی دامەزراوەیی مسۆگەر بکات.

هەروەها لە دیدارەکەدا باس لە هەڕەشەکانی "پەکەکە" کراوە لە چوارچێوەی هاوکاری ئەمنی نێوان هەردوو وڵات.

لەکۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە، کە ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ناوچەکە لە بوارەکانی بازرگانی، وەبەرهێنان، گواستنەوە و ژێرخان لە چوارچێوەی دیدێکی ستراتیژی هاوبەشدا دەبێت، هەروەها گفتوگۆیان لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەی رێگاوبان کرد کە بەشداری لە گەشەپێدانی عێراق و ناوچەکەدا دەکات.

تورکیا و عێراق لەسەر پرسی گۆڕانی کەشوهەوا و ئاڵنگارییەکانی ئاو و کاردانەوە هاوبەشەکان وسەیان کرد و بڕیاردرا بەردەوام بن لە کارەکانی ئەو لیژنە هاوبەشەی کە بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکان پێکهێنراوە.

لە کۆتاییدا تورکیا و عێراق رێککەوتن لەسەر درێژەدان بە گفتوگۆ و پەیوەندییەکانیان لەسەر ئەو پرسانە.

دوینێ شاندێكی حكومه‌تی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی توركیایان كرد و له‌گه‌ڵ هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی به‌هێزكردنی ئابووری و ئاڵوگۆڕی زانیاری ئه‌منی نێوانیان كۆبوونه‌وه‌.