حكومه‌تی فیدراڵ نرخی نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێمی كوردستان له 500 بۆ 250 دینار كه‌مكرده‌وه
K24 – هەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و تێیدا ژماره‌یه‌ك بڕیار تاوتوێ ده‌كات، یه‌كێك له بڕگه و بڕیاره‌كانیشی تایبه‌ت بوو به دابینكردنی نه‌وتی سپی ماڵان بۆ هه‌رێمی كوردستان به نرخێكی نوێ.
ئەمڕۆ چوارشەممە (20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رپه‌رشتی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌نجاویه‌كه‌مینی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و تێیدا ژماره‌یه‌ك بابه‌ت گفتوگۆ كرا، یه‌كێك له بابه‌ته‌كانیش په‌یوه‌ست بوو به دابینكردنی نه‌وتی سپی ماڵان بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به نرخێكی كه‌متر.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق راسپارده‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ئابووری په‌سند كرد بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەرهەمی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ ئەوەی ببێتە (250) دینار بۆ هه‌ر لیترێك له بری نرخی پێشووی كه بۆ هه‌ر لیترێك (500) بوو، ئه‌مه‌ش بۆ ماوەی چوار مانگ، كه لە 1ـی کانوونی دووەمی 2023 واتا له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه دەستپێدەکات و ده‌چیته واری جێبه‌جێكردن.
رۆژی (27ـی تشرینی دووه‌می 2023) بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، پێشنیازی هه‌رزانكردنی نه‌وتی سپی بۆ 50 هه‌زار دینار له‌لایه‌ن وه‌زیری نه‌وت و ئه‌نجوومه‌نی ئابووری عێراق په‌سه‌ندكرا.
له دوو رۆژی داهاتوودا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق واژۆی بڕیاره‌كه ده‌كات و ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه و له هه‌رێمی كوردستان نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی سپی ده‌بێته 50 هه‌زار دینار.
هه‌روه‌ها گوتیشی: هه‌وڵده‌درێت له داهاتوودا نرخی به‌نزین و گازیش له هه‌رێمی كوردستان هه‌رزان بكرێت.
پێشتریش کەمال محەممەد ساڵح، وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، ئەمساڵ زوو دەستمان بە دابەشکردنی نەوتی سپی کرد، تاوەکو ئێستا نزیکەی 600 هەزار خێزان نەوتی سپییان بەسەردا دابەشکراوە، وەک وەجبەی یەکەم هەموو خێزانێک بەرمێلێک نەوتی سپی وەردەگرێت، ئەمەش مانای وانییە کە دابەشکردنی نەوت بەردەوام نابێت، ئێمە بەردەوام لەگەڵ عێراقیش لە هەوڵداین کە بەشی نەوتی سپی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بنێرێت و ئەوان رەزامەندیان نیشانداوە کە پێنج ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێمی کوردستان بنێرن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕە نەوتێکیان نەناردووە.
ئەوەشی راگەیاندبوو، کاتێک وەزیری نەوتی عێراق و شاندی یاوەری سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەسەر پرسی نەوت لەگەڵ تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، ئێمە بە ئەوانمان راگەیاند، ئێوە هەر لیتریك نەوت بە چ نرخێك بە هاووڵاتییانی خۆتان دەدەن، هەر بەو نرخەش بیدەن بە هاووڵاتییانی ئێمە، عێراق هەر لیترێک بە 150 دینار دەداتە هاووڵاتییانی خۆی، بەڵام بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان هەر لیتری بە 500 دیناری کردووە، بەنزینیش بە نرخی 450 دینار بۆ هەر لیترێک دەداتە هاووڵاتییانی خۆی، بەڵام بە 650 دینار بۆ هەرێمی کوردستانی دەنێرێت.