ههولێر.. باندێک به تۆمهتی بانگەشە بۆ کاری بەدڕەوشتی دەستگیركران
K24 - هەولێر:
پۆلیسی هەولێر باندێک دەستگیر دەکات شەوانە لە لایڤی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بانگەشەی کاری بەدڕەوشتیانکردووە و ناوی خەڵکیان زڕاندووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، ژمارەیەک تۆمەتبار دەستگیرکران کە شەوانە لە تۆڕیی کۆمەڵایەتی تیکتۆک لایڤیان کردووتەوە و بانگەشەی کاری بەدڕەوشتییان کردووە و ناوی چەند ئافرەتێکیان زڕاندووە.
پۆلیسی هەولێر ئاماژە بەوەش دەکات، تۆمەتباران لەژێر ناوی خوازراو هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی ئافرەتانیان کردووە.