حوسییەکان هەڕەشەی هێرشکردنەسەر کەشتییەکانی ئەمه‌ریکا دەکەن
K24 – هەولێر:
عبدولمەلیک حوسی، سەرکردەی حوسییەکانی یەمەن رایدەگەیه‌نێت، ئەگەر ئەمه‌ریکا زیاتر دەستوەردان لە کاروباری ئەو وڵاتە بکات یاخود هێرشیان بکاتە سەر، ئەوا هێزە چەکدارەکانیان هێرشی مووشەکی دەکەنە سەر کەشتییە جەنگییەکانی ئەمه‌ریکا.
سەرکردەی حوسییەکانی یەمەن هۆشداریشی دا، وڵاتان نەچنە نێو ئەو ئۆپەراسیۆنە فرە نەتەوەییە دەریاییه‌ی كه ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات.
عبدولمەلیک حوسی جەختیش دەکاتەوە، ئەگەر ئەمه‌ریکا دەستوەردانی زیاتر بکات، ئەوا هێزەکانیان دەستەوەستان نابن و کەشتی و بەرژەوەندییەکانی ئەمه‌ریکا لە ناوچەکە بە مووشەک دەکەنە ئامانج.
پێشتریش لۆید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانیكرد چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه فڕۆكه‌هه‌ڵگری (ی‌و ئێس ئێس جیراڵد.فۆرد) و چه‌ندین كه‌شتیی دیكه‌ی جه‌نگی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست بمێننه‌وه.
ئه‌مه بۆ جاری سێیه‌م دێت، داوابكرێت فڕۆكه‌هه‌ڵگری (ی‌و ئێس ئێس جیراڵد.فۆرد) له ناوچه‌كه بمێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت له ئێستادا كه ئاڵۆزی به‌هۆی جه‌نگی غه‌ززه له ئارادیه.
دوای هێرشه‌كانی چه‌كدارانی حه‌ماس له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو و هه‌وڵدانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌كه و رێگریكردن له فراوانبوونی جه‌نگ، بوونی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چڕكردووه‌ته‌وه.
جیا له‌وه‌ش له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران دۆخه‌كه‌یان قۆزتووه‌ته‌وه و تاكو ئێستا 73 هێرشیان له رێگه‌ی درۆن و مووشه‌ك كردووه‌ته‌سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ریای سوور، له رێگه‌ی سیسته‌می دژه مووشه‌ك، رێگری له ته‌واوی ئه‌و مووشه‌كانه ده‌كه‌ن كه حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن ئاراسته‌ی ئیسرائیلی ده‌كه‌ن و له ئاسمان ده‌یانته‌قێننه‌وه.
وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌هه‌نای هه‌موو ئه‌و كه‌شتیانه‌وه چوون، كه له‌لایه‌ن ئێران و حووسییه‌كانه‌وه به‌ئامانج ده‌گیرێن، كه ئه‌مه‌ریكا 19 كه‌شتی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.