لە زیندانێکی ئیسرائیلدا بە 14 پاسەوان زیندانییەکی فەڵەستینیان کوشتووە
K24 - هەولێر
دەزگای پەخشی ئیسرائیلی رایگەیاند، ئیسرائیل دانی بەوەدانا کە 14 پاسەوان لە زیندانی "نەگێڤ" بەشدارییان لە کوشتنی زیندانێکی فەڵەستینی کردووە و لێیانداوە تا گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21-12-2023، دەزگای پەخشی ئیسرائیلی رایگەیاند، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ 14 تۆمەتبار کراوەتەوە، کە پێدەچێت دەستیان هەبووبێت لە لێدانی زیندانیەکە و بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی.
دەزگاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە نزیکەی مانگێک لەمەوبەر روویداوە، هەروەها ئەو زیندانییەی کە کوژراوە ناوی ئاشکرا نەکراوە و تەمەنی 38 ساڵان بووە و سزای هەتاهەتایی دراوە.
دەزگای پەخشی ئیسرائیلی باسی لەوەکردووە، پاسەوانەکان لە ژوورەکەیدا بەدار لێیانداوە، کە بەهۆیەوە بە سەختی بریندار بووە و گیانی لەدەستداوە.
راشیگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل لێپێچینەوەیان لەگەڵ ئەو 14 تۆمەتبارەدا کردووە، هۆشدارییان بۆ دەرکردووە، دواتر ئازادیان کردووە و مۆڵەتیان پێدراوە تا ئاگادارکردنەوەیەکی تر.