لە سلێمانی دوو کەس بە تۆمه‌تی دزینی 60 بوتڵی غاز ده‌ستگیركران

K24 - هەولێر

هێزەکانی پۆلیس لە سلێمانی دوو کەسیان دەستگیرکرد، کە 60 بوتڵی غازیان دزیوە، لەکاتی لێکۆڵینەوەکان دانیان بەوەشداناوە کە چوار ماتۆڕسکیلیشیان دزیووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند هاووڵاتییه‌ك سكاڵای‌ یاساییان تۆماركردووە، كه‌ بوتڵی‌ غازیان لێ دزراوه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی نەهێشتنی تاوان توانیان دوو تۆمەتبار لەسەر ئەو کەیسە دەستگیر بکەن و دەست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بوتڵی‌ غازدا گیرا کە تۆمه‌تبارەکان دزیبوویان.

راشیگەیاند، تۆمه‌تباران دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌ و له‌كاتی‌ لێكۆڵنه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه‌ چوار ماتۆڕسكیشیان لە چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی‌ شاری‌ سلێمانی‌ دزیوه، لەکاتی دەستگیرکردنەکەشدا دەستگیرا بەسەر یەکێک لە ماتۆڕە دزراوەکان‌.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە، تۆمەتباران لەدایكبووی 2002 و 2004ن بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 راگیراون ‌و لێكۆڵینه‌وەیان لەگەڵدا دەکرێت‌.