ڤیان سلێمان: یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان كار بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی ئافره‌تان و په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كان ده‌كات
K24 – هەولێر:
سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان بریتی بووه له په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كان به بیری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، ده‌شڵێت ئافره‌ت ته‌نیا بوونێكی فیزیكی نییه، به‌ڵكو بوونه‌كه‌ی به‌ها گه‌وره‌كه‌یه‌تی، كه ئاشتیخوازه و په‌روه‌رده‌كاره.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 21ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) ڤیان سلێمان، سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان بریتی بووه له په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كان به بیری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، كه بارزانی نه‌مر و سه‌رۆك بارزانیش به‌رده‌وام داكۆكیان له‌و ئامانجه كردووه‌ته‌وه.
سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئافره‌تانی كوردستان به‌رده‌وام رۆڵێكی گرنگیان له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌بووه و به‌شداری خه‌باتی سیاسی و شۆڕشگێڕیان كردووه.
باسی له‌وه‌ش كرد، رێكخراوی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان كار ده‌كات بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی ئافره‌تان بۆ په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كان و به‌شداریكردن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی و ئه‌و نه‌ریته نه‌شیاوانه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌دا بوونیان هه‌یه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئه‌ركی ئه‌وان بریتییه له خزمه‌تكردتی ئافره‌تانی كوردستان و هاندان بۆ به‌شداریكردنیان له گه‌شه‌پێدانی زیاتری هه‌رێمی كوردستان و بونیاتنانی ئابوورییه‌كی به‌هێز و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاشتی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی.
سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان روونیكرده‌وه، یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی دیكه‌یان بریتییه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و دابونه‌ریته نوێیانه‌ی رووبه‌ڕووی ئافره‌تانی كوردستان ده‌بنه‌وه. تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌م ئه‌ركه‌یان پشت به پڕۆسه‌ی هۆشیاری ده‌به‌ستن و ده‌یانه‌وێت ئافره‌ت هۆشیار بكه‌نه‌وه له‌و تێگه‌یشتنه نه‌رێنییانه‌ی به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت هه‌یه كه هه‌ندێك پێیان وایه پاشكۆی پیاوه.
گوتیشی، په‌یامی ئه‌وان له كۆنگره‌دا بریتییه له‌وه‌ی به ئافره‌تی كوردستان بڵێن ئافره‌ت ته‌نیا بوونێكی فیزیكی نییه، به‌ڵكو بوونه‌كه‌ی به‌ها گه‌وره‌كه‌یه‌تی، كه ئاشتیخوازه و په‌روه‌رده‌كاره و نه‌وه‌كان بۆ ئایینده راده‌هێنێت و فێری ئاشتیخوازی و دانوستان و گفتوگۆیان ده‌كه‌ن.
بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە بەشداریی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ نۆیەمین کۆنگرەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لەژێر ناوی (هێز و توانای ئافرەت، بناغەی پێشکەوتنی ئاشتی و ئابوورییە) دەستیپێکرد.
نۆیەمین کۆنگرەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لە ھۆڵی شەھید سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و، بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت. ژمارەیەک بەرپرسی حکومی، پارێزگارانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی حزبە سیاسییەکان تێیدا بەشدارن.
لە کۆنگرەکەدا پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ئامادە دەکرێت و دەستەی نوێ بۆ سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتان ھەڵدەبژێردرێت کە لە حەوت ئەندام و سێ یەدەگ پێکھاتوون.
لە کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستاندا؛ سکرتێر دیاری ناکرێت دوای کۆنگرە لەلایەن دەستەی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانەوە کەسێک وەک سکرتێری ڕێکخراوەکە دیاری دەکرێت.