هاوار محه‌ممه‌د: حكومه‌ته خۆجێییه‌كان به‌بێ پارتی پێكناهێنرێن
K24 – هەولێر:
به‌رپرسی یاسایی به‌شی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، پارتی له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان 15 سكاڵای تۆمار كردووه، هاوكات ده‌شڵێت به‌بێ پارتی حكومه‌ته خۆجێییه‌كان پێكناهێنرێت.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 21ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) هاوار محه‌ممه‌د، به‌رپرسی یاسایی به‌شی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندا 15 ساكاڵایان تۆمار كردووه، كه 10ـیان له كه‌ركووك بووه و ئه‌وانی دیكه‌ش له نه‌ینه‌وا و دیاله بووه.
هاوار محه‌ممه‌د سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، سكاڵاكانیان به‌شێكیان په‌یوه‌ندی به ده‌ستدرێژی هێزه چه‌كداره‌كان و میلیشیاكانه‌وه هه‌یه كه كردوویانه‌ته سه‌ر كادیر و بریكاره‌كانیان له ناوه‌نده‌كانی ده‌نگداندا، به‌شێوه‌یه‌ك كه دوو له بریكاره‌كانیان ده‌ستگیر كرابوون.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و 10 سكاڵایه‌ی له كه‌ركووك تۆماریان كردووه، په‌یوه‌ندی به پێشێلكارییه‌كان هه‌یه له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت و گشتیدا.
به‌رپرسی یاسایی به‌شی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی، له هه‌موو ئه‌و پارێزگانه‌ی به‌شداریان له هه‌ڵبژاردن كردووه، ناكرێت پارتی وه‌ك هێزێكی گه‌وره له پێكهێنانی حكومه‌ته خۆجێییه‌كان فه‌رامۆش بكرێت، چونكه به‌بێ پارتی پێكهێنانی ئه‌و حكومه‌تانه هیچ ئه‌نجامێكی نابێت.
سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە، 18-12-2023، هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و، تا کاتژمێر 06:00ـی بەردەوام بوو. هەڵبژاردنەکە بۆ جاری یەکەمە لە دوای ساڵی 2005 لە پارێزگای کەرکووک دەکرێت. رۆژی سێشه‌ممه كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه كرد رێژه‌ی 41% به‌شداری ده‌نگدانیان كردووه.