توركیا ڤیزا بۆ هاووڵاتییانی شه‌ش وڵات هه‌ڵده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر:
میدیا توركییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ڤیزای توركیا بۆ هاووڵاتییانی شه‌ش وڵات هه‌ڵده‌گیرێت، بڕیاره‌كه‌ش ته‌نیا ڤیزای گه‌شتیاری ده‌گرێته‌وه.
به گوێره‌ی بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، هاووڵاتییانی شه‌ش وڵات رێگه‌یان پێده‌درێت بێ ڤیزا سه‌ردانی توركیا بكه‌ن، كه بریتین له (سعوودیه، ئیمارات، سه‌ڵته‌نه‌ی عه‌ممان، به‌حره‌ین، ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا).
پێشتریش له ساڵی 2016 توركیا ڤیزای له‌سه‌ر هاووڵاتییانی قه‌ته‌ر هه‌ڵگرت، له ساڵی 2017 بڕیاره‌كه كوهیتییهكانیشی گرته‌وه، له ئێستادا بڕیاری هه‌ڵگرتنی ڤیزا ته‌واوی وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداوی ده‌گرێته‌وه.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه كه واژۆی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكۆماری توركیای له‌سه‌ره، ڤیزا له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ش وڵاته هه‌ڵگیرا و ده‌توانن ماوه‌ی 90 رۆژ له توركیا بێ ڤیزا بمێننه‌وه.
پێشتریش رێكخراوی گه‌شوگوزاری جیهان رایگه‌یاندبوو، توركیا له پله‌ی شه‌شه‌مدایه له پێشوازیكردن له گه‌شتیاران و ته‌نیا له ساڵی 2019، 52.5 ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی توركیایان كردووه.
دوێنێش وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و گه‌شتوگوزاری توركیا رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 11 مانگی رابردووی ئه‌مساڵ 2023، 52 ملیۆن و 742 هه‌زار و 526 گه‌شتیار سه‌ردانی توركیایان كردووه.