رووسیا ژێردەریاییەکی ئەتۆمی نوێ دروست دەکات و مووشەکی بالیستی هەڵدەگرێت

وێنەی ژێردەریایی- ئەرشیف
وێنەی ژێردەریایی- ئەرشیف

میدیاکانی رووسیا بڵاویانکرده‌وه‌، شارەزایانی ئەو وڵاتە کار لەسەر پەرەپێدانی ژێردەریاییەکی نوێی ئەتۆمی دەکەن، کە مووشەکی بالیستی هەڵدەگرێت.

بەڕێوبەری کارگەی دروستکردنی کەشتی و ژێردەریایی رووسی، میکائیل بۆدنیچێنکۆ رایگه‌یاند، لە کارگەکەمان کار لەسەر پەرپێدانی ژێردەریایی "میری پۆجارسکی" ئەتۆمی بەردەوامە، بەپێی ئەو وادەیەی بۆی دیاریکراوە شوێنی بەرهەمهێنانی جێدەهێڵێت کە لەگەڵ وەزارەتی بەرگری رووسیا لەسەری رێککەوتبوون.

"میری پۆجارسکی" پێنجەمین ژێردەریایی پۆلی "Borei-A"ـیە، رووسیا لە چوارچێوەی پرۆژەی حکومی پەرەی پێدەدات، و لە 23ـی کانوونی دووەمی 2016 کارکردن لەسەر پەرەپێدانی دەستیپێکردووە.

ژێردەریاییەکانی پۆلی "Borei-A" سەر به‌ نەوەی چوارەمی ژێردەریایی ئەتۆمییە و هەر ژێردەریاییەک دەتوانێت 16 مووشەکی "بولاڤا"ـی کیشوەڕبڕ کە سووتەمەنی قورس کاردەکەن هەڵبگرێت.

هەروەها ئەم ژێردەریاییانە بەوە جیادەکرێنەوە کە سیستەمێکی سۆنەری "Irtysh-Amphora-B 055"ـیان تێدایە کە توانای دیارکردنی جۆرە جیاوازەکانی ئامانجیان هەیە، لەوانە کەشتی و ژێردەریایی و تۆرپیدۆ و ئەو ئامێرە جوڵاوانەی ژێر ئاو، تەنانەت دەتوانن لە ناوچەکانی جەمسەری باکوور ئەستووری سەهۆڵەکە بپێون بۆ یارمەتیدانی ژێردەریاییەکان بۆ دۆزینەوەی شوێنی رێڕەو بۆ تەقاندنی مووشەکە بالیستییەکان.