ئەندەنوسیا.. بەهۆی تەقینەوەی کارگەیەک 52 کەس کوژران و برینداربوون

ناوچەیەکی پیشەسازی لە ئەندەنوسیا(ئەرشیف)
ناوچەیەکی پیشەسازی لە ئەندەنوسیا(ئەرشیف)

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ یەکشەممە، تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی پرۆسێسکردنی نیکل لە دوورگەی سولاوێزی رۆژهەڵاتی ئەندەنوسیا روویدا کە لەلایەن چینەوە پارەی بۆ دابیندەکرێت، 13 کەس گیانیان لەدەستداوە و 39ـی دیکەش برینداربوون.

 دیدی کۆرنیوان، گوتەبێژی ناوچەی پیشەسازیدوورگەی سولاوێزیگوتی: رووداوەکە لە کارگەی "چینگسان ستانلێس ستیل" لە کۆمەڵگای مۆراڵی پیشەسازی لە دوورگەی سولاویزی روویداوە.

 گوتەبێژەکە روونیشیکردەوە، ژمارەی کوژراوان کە 12 کەس بووە، بۆ 13 کەس بەرزبووەتەوە، کە هەشت کەسی ئەندەنوسی و 5 کەسیشییان چینی بوون، ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی ژمارەی بریندارەکان بە برینداری سوک و سەخت 39 کەس بووە.

 دورگەی سولاوێزی ناوەندێکی سەرەکییە بۆ بەرهەمهێنانی نیکل، کە کانزایەکی سەرەکییە بە تایبەتی لە دروستکردنی پاتریدا بەکاردێت، بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی و پۆڵا دژە ئۆکساندن، بەکین وەبەرهێنانی زۆری لە کارگەکانی ئەو هەرێمەدا کردووە، بەڵام بەردەوام رەخنە لە بارودۆخی کارکردن و سەلامەتی ئەو شوێنانە دەگیرێت.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان، تەقینەوەکە لە کاتی چاککردنەوەی ئامێرێکی توێنەرەوە روویداوە، ئاگرەکە لە شلەیەکی زۆر گڕگرتوودا کەوتووەتەوە و بۆ تانکەکانی ئۆکسجین درێژبووەتەوە، گوتەبێژەکە گوتیشی. ئاگرەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە کوژاوەتەوە.

 کرێکارێکی ئەو شوێنە سەبارەت بە سەختی برینەکانی هاوکارەکانی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، "رووخساریان رەش بووە و جلوبەرگەکانیان بەتەواوی سووتاوە".

راشمانسیا ئیسماعیل، بەرپرسی ناوچە پیشەسازییەکە، بە کەناڵی کۆمپاسی راگەیاند، 25 بریندار کە زۆربەیان خەڵکی ئەندەنوسیا گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، لەنێویاندا برینی 17 یان سەختە.

 کۆمپانیای ITSS لقێکی گروپی هەڵگرتنی چینی"تسینگشان هۆڵدینگ گرووپ"ـە کە پێشەنگی بەرهەمهێنانی نیکلە لە جیهاندا، هەروەها کۆمەڵگەی مۆروالی بەڕێوەدەبات.

 لە مانگی یەنایەری رابردوودا، دوو کرێکار کە یەکێکیان چینی بوو، لە کارگەیەکی توانەوەی نیکل کە دەکەوێتە هەمان ناوچە کوژران، ئەمەش بەهۆی ناڕەزایەتییەکان بوو لە دژی کرێ و سەلامەتی کار.

 هەروەها لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا لە رووداوێکدا کە لەم کارگەیەدا روویدا، کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.