بایدن بە 'شکستخواردووترین' سیاسەتمەداری ئەمەریکا بۆ ساڵی 2023 دیاری‌کرا
K24 - هەولێر
سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا بە 'شکستخواردووترین' سیاسەتمەداری ئەو وڵاتە بۆ ساڵی 2023 دیاری‌کرا.
بەپێی ریزبەندییەکی کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمەریکی، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا شکستخواردووترین سیاسەتمەداری وڵاتەکەیە بۆ ساڵی 2023.
کەناڵی فۆکس نیوز هۆکاری شکستهێنانی بایدنی بۆ تێوەگلانی لە دۆسیەی گەندەڵی، هەوڵدان بۆ لادانی لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەران و هەڵوێستەکانی بەرانبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گەڕاندووەتەوە.
بەپێی ریزبەندی کەناڵە ئەمەریکییەکە بۆ شکسخواردووترین سیاستمەدارەکانی ئەو وڵاتە، دوای جۆو بایدن؛ هەریەکە لە کێڤن مەکارسی، سەرۆکی دوورخراوەی ئەنجوومەنی نوێنەران و جۆرج سانتۆنس، کۆنگرێسمانی دوورخراوەی ئەمریکا دێن.
ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارەی مانگی 11ی ساڵی 2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بەڕێوەبچێت و تا ئێستا هەر یەکە لە جۆو بایدن، دۆناڵد تڕەمپ و ژمارەیەک کەسایەتی دیکەی ئەمەریکا خۆیان بۆ پۆستەکە کاندیدکردووە.
بە گوێرەی راپرسییه‌ك كه ئاژانسی ئه‌سۆشێیتدپرێس ئه‌نجامی داوه، دەرکەوتووە ته‌مه‌ن كاریگه‌ری بۆ سه‌ر كاندیدانی هه‌ردوو پارته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و راپرسییه، سه‌دا 52ـی ده‌نگده‌رانی دیموكراته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان بایدن دووباره كاندید بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها به رێژه‌ی له‌سه‌دا 27ـیان له‌گه‌ڵ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌دا نین.