ئافره‌تێكی ئه‌مه‌ریكی به‌شێوه‌یه‌كی ناوازه دووانه‌یه‌كی كچی ده‌بێت
K24 - هەولێر:
ئافره‌تێكی ئه‌مه‌ریكی كه خاوه‌نی حاڵه‌تێكی جه‌سته‌یی و پزیشكی تایبه‌ته، دووانه‌یه‌كی كچی به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌بێت، پزیشكانیش ده‌ڵێن، ئه‌و رووداوه له یه‌ك ملیۆن ئافره‌ت، یه‌كێك رووده‌دات.
كیلسی هاتشه‌ر، ئافره‌تێكی ئه‌مه‌ریكی ته‌مه‌ن 32 ساڵی ویلایه‌تی ئالابامایه، خاوه‌نی دوو ره‌حمه و دووانه‌یه‌كی كچی بووه، كه له دیارده‌یه‌كی تایبه‌تدا یه‌كه‌میانی رۆژی سێشه‌ممه و دووه‌میانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له‌دایكبووه.
بۆ یه‌كه‌م جار پشكنینی ته‌ندروستی بۆ هاتشه‌ر له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا ئه‌نجام دراوه و زانراوه كه خاوه‌نی "دوو ره‌حم"ـه. ئه‌مه‌ش به لای پزیشكانه‌وه حاڵه‌تێكی تایبه‌ت و ناوازه‌یه و ته‌نیا 0.3% ئافره‌تانی جیهان هه‌مان حاڵه‌تیان هه‌یه.
ئه‌مه جاری چواره‌ممه هاتشه‌ر به‌م شێوه‌یه منداڵی ده‌بێت. پزیشكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و ئافره‌تانه‌ی دوو ره‌حمیان هه‌یه، ئه‌گه‌ری له‌بارچوونی كۆرپه‌له‌یان زیاتره.
هاتشه‌ر باسی له‌وه كردووه، له هه‌فته‌ی 39ـیه‌میندا ژانی گرتووه و دوای گه‌یشتنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی بێرمینگهام، له رۆژانی 19 و 20ـی هه‌ردوو دووانه‌كه‌ی له‌دایك بووه.