تاران: له‌به‌رامبه‌ر كوژرانی ره‌زی مووسه‌وی وه‌ڵامێكی زیره‌كانه و به‌هێزمان ده‌بێت
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ڵامی تاران له‌به‌رامبه‌ر كوژرانی ره‌زی مووسه‌وی سه‌ركرده له سوپای پاسداران، زیره‌كانه و به‌هێز ده‌بێت.
ئاژانسی ته‌سنیمی نزیك له سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، دوێنێ دووشه‌ممه له نزیك شاری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا، ئیسرائیل له رێگه‌ی بۆردومانێكه‌وه ره‌زی مووسه‌وی سه‌ركرده و راوێژكاری سوپای پاسدارانی ئێرانی كرده ئامانج.
له‌مباره‌یه‌وه ژه‌نه‌ڕاڵ ره‌زا ته‌ڵڵایی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، وه‌ڵامی كاره "تاوانكارییه تیرۆریستییه‌كان"ـی ئیسرائیل له كات و هه‌لی گونجاو‌دا ده‌درێته‌وه.
ره‌زی موسه‌وی وه‌ك نوێنه‌ری فه‌یله‌قی قودس له سووریا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه نیشته‌جێیه و پاره‌و چه‌ك بۆ سوپای پاسداران ده‌گوازێته‌وه.
گرژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و ئێران له دوای حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، به‌هۆیه‌وه هه‌ردوولا به‌رژه‌وه‌ندی و بنكه سه‌ربازییه‌كان له ناوچه‌كه به ئامانج ده‌گرن.