سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسداران له سووریا كوژرا
K24 - هەولێر:
به گوێره‌ی ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی میدیایی جيهانى، ئیسرائیل سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسدارانی له سووریا به‌ئامانج گرت.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 25ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023)، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی جیهانی بڵاویانكرده‌وه، له رێگه‌ی هێرشێكی ئاسمانی‌دا، سوپای ئیسرائیل ره‌زی مووسه‌وی سه‌ركرده‌ی باڵای سوپای پاسداران له سووریا به ئامانج گرت.
ئاژانسی ته‌سنیمی نزیك له سوپای پاسداران، پشتڕاستی هه‌واڵه‌كه‌ی كرده‌وه و رایگه‌یاند، گه‌وره راوێژكارێكی سه‌ربازی سوپای پاسداران له میانه‌ی هێرشێكی سوپای ئیسرائیل‌دا كوژرا.
ره‌زی مووسه‌وی وه‌ك نوێنه‌ری فه‌یله‌قی قودس له سووریا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه نیشته‌جێیه و پاره‌و چه‌ك بۆ سوپای پاسداران ده‌گوازێته‌وه.