به‌رنامه‌ی باسی رۆژ تاوتوێی هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر پێگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا ده‌كات
K24 – هەولێر:
هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر پێگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، بابه‌تی به‌رنامه‌ی باسی رۆژی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 26ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) بوو، كه له‌لایه‌ن ژینۆ محه‌ممه‌د له كوردستان24ـوه پێشكه‌ش ده‌كرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش شاره‌زایه‌كی سياسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، پسپۆڕێكی ستراتیژی و ئه‌مینی و نووسه‌ر و لێكۆڵه‌رێك قسه و سه‌رنجه‌كانیان ده‌خه‌نه‌ڕوو و پێیان وایه، جه‌نگی ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ توندبوون و زیاتربوونی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مه‌ریكا هێشتا وه‌ڵامی رژدی نه‌بووه.
له سه‌ره‌تادا په‌روێز ره‌حیم، شاره‌زایی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و مامۆستای زانكۆ سه‌باره‌ت به هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر پێگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا و حكومه‌تی عێراق نایانه‌وێت بارگرژییه‌كان له كۆنتڕۆڵ ده‌ربچن، به‌ڵام گرووپه چه‌كداره‌كان به پاڵپشتی ئێران له‌دوای هێرشه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ده‌یانه‌وێت فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زیاتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی فشاره‌كان له‌سه‌ر حه‌ماس كه‌م ببێته‌وه و په‌یام بۆ رای گشتی ئه‌مه‌ریكا بنێرن و ناچاریان بكه‌ن ئه‌مه‌ریكا فشار بخاته سه‌ر ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه بوه‌ستێنێت.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌ناوچوونی حه‌ماس له رووی سه‌ربازییه‌وه كارتێكی گرنگ له ده‌ست كۆماری ئیسلامی ده‌رده‌هێنێت. گوتیشی، كوژرانی سه‌ید ره‌زی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه په‌یامێك بوو بۆ ئێران بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی گرووپه چه‌كداره‌كان نه‌كات و هانیان نه‌دات بۆ لێدان له پێگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و پشتیوانییه‌كانی بۆ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس رابگرێت.
په‌روێز ره‌حیم له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، ئێران حه‌ز ده‌كات ئه‌مه‌ریكا راسته‌وخۆ كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به چالاكییه‌كان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا به ئه‌سته‌م ئه‌و جۆره كاردانانه‌وه‌ی ده‌بێت كه ئێران خوازیاریه‌تی، به‌تایبه‌ت كه نایه‌وێت له‌م جه‌نگه تێوه‌بگلێت نه‌خاسمه كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی له پێشه و ئیداره‌ی بایدن و دۆخی ناوچه‌كه و دۆخی ئابووری ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ی ناوێت كه ئێران ده‌یه‌وێت.
دواتر موخه‌له‌د حازم، پسپۆڕی ستراتیژی و ئه‌منی و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، حكومه‌تی عێراق له ئێستا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وتووه‌ته نێوان به‌ریه‌ككه‌وتووه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و گرووپه چه‌كداره‌كان، رووبه‌ڕووی بارودۆخێكی ناخۆش بووه‌ته‌وه، كه یان ده‌بێت روو له گرووپه چه‌كداره‌كان بكات و ده‌ستبه‌رداری په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ببێت، یانیش به پێچه‌وانه‌وه.
ئه‌و پسپۆڕه ستراتیژی و ئه‌منییه باسی له‌وه‌ش كرد، یه‌كێك له ئیحراجییه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ت عێراق ئه‌وه‌یه ناتوانێت له به‌رامبه‌ر هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان هه‌ڵوێست نیشان بدات و ببێته وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی باوه‌ڕپێكه‌ری ئه‌مه‌ریكا. هاوكات له به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا بۆی روون بووه‌ته‌وه عێراق ناتوانێت هه‌ڵوێستی ئاشكرای خۆی به‌رامبه‌ر به گرووپه چه‌كداره‌كان نیشان بدات، بۆیه بڕیاری داوه خۆی به‌رگری له خۆی بكات.
موخه‌له‌د حازم هه‌روه‌ها پێیشی وابوو، بۆ عێراق زۆر سه‌خته بتوانێت یه‌كێك له بژارده‌كان له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و گرووپه چه‌كداره‌كان هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بۆ ده‌سته‌به‌ردارنه‌بوونی ئه‌مه‌ریكا، رژده له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردن یان سنوورداركردنی كار و چالاكییه‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كان، چونكه ره‌نگه به‌رده‌وامی هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان كه كارتێكه‌ری ده‌ره‌كیان هه‌یه، ببنه هۆی كۆتاییهاتنی حكومه‌ته‌كه.
هه‌روه‌ها له‌لای خۆیه‌وه سیئۆل مۆنتیس، نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر له واشنتۆن رایگه‌یاند، تا ئێستا وه‌ڵامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان ساده بووه و له ئاستی چاوه‌ڕوانیدا نین، به‌تایبه‌ت كه ئیداره‌ی جۆو بایدن به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به ئێران نه‌رمی نواندووه و كاردانه‌وه‌كانی واشنتۆنیش له به‌رامبه‌ریاندا وه‌ك پێویست نه‌بووه به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و سووریا ده‌كرێنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
سیئۆل مۆنتیس به پێویستیشی زانی كاردانه‌وه‌كانی ئه‌مه‌ریكا توند بن، بۆ ئه‌وه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان كۆتایی به‌و هێرشانه‌یان بینن كه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌بێته سنوورێك بۆیان.
سیئۆل مۆنتیس سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئیداره‌ی بایدن به‌رامبه‌ر به چاره‌سه‌ركردنی پرسه ئه‌منییه‌كانی عێراق لاوازه، ته‌نانه‌ت حكومه‌تی عێراقیش به‌رامبه‌ر به چالاكی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران ده‌سته‌وسانه و جووڵه‌ی نییه و كه‌سێك له عێراق نییه به‌رامبه‌ر به گرووپه تیرۆریستییه‌كان هێز و هه‌ڵوێست نیشان بدات.