به‌ره‌ى نووسره‌ بانگه‌شه‌ ده‌كات و روانگه‌ى سوورياش ره‌تيده‌كاته‌وه‌

بەرەی نووسرە لە راگەیاندراوێکدا ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئێستا چەکدارەکانیان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی شارەکە و شکاندنی گەمارۆی سەر دانیشتوانانی شارەکەن.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/27cfa4fa-7066-4f21-8f9d-f551c02ea49f/rewsha%20Helebe.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

بەرەی نووسرە، كه‌ ناوى خۆى گۆڕيوه‌ بۆ فه‌تحولشام، رايگه‌ياند، هێزکانیان لە دەرەوەی شارەکە توانیوویانە گەمارۆی سەر شاری حەلەب بشکێنن و بچنە ناو شارەکەوە ئەمەش لەدوای شەڕ و پێکدادانێکی زۆری چەند رۆژی رابردووی نێوان بەرەی نووسرە و سوپای سووریا.

بەرەی نووسرە لە راگەیاندراوێکدا ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئێستا چەکدارەکانیان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی شارەکە و شکاندنی گەمارۆی سەر دانیشتوانانی شارەکەن.

بەڵام رێکخراوی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەو هەواڵە رەتدەکاتەوە و ئاشکرای کردووە کە هێشتا گەمارۆکەی سەر شاری حەلەب نەشکێندراوە و شەڕ و پێکدادان لەنێو شارەکە بەردەوامە.