هونەرمەند جەمال وەرمێلی نوێترین ئەلبوومی خۆی بڵاوکردەوە
K24 - هەولێر
هونەرمەند جەمال وەرمێلی نوێترین ئەلبوومی خۆی خۆی بەناوی "روپەلێن ژیانێ" لە چەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوکردەوە.
جەمال وەرمێلی دەربارەی ئەلبوومە تازەکەی بە کوردستان24 ی راگەیاند: ئەو ئەلبوومە تازەیەم لە دوازدە تراک پێک دێت، گۆرانییەکان هەمووی فۆلکلۆری و دڵدارییە، دەشڵێت: سێ گۆرانی ناو ئەلبوومەکەم کلیپ کردووە و نیازم هەیە دوو گۆرانی تریشم کلیپ بکەم. زۆر شاعیر و میوزیسیان بەشداریان لەو ئەلبوومە تازەیەم کردووە و هیوادارم بەدڵی گوێگرەکانم بێت.
هونەرمەند جەمال وەرمێلی خەڵکی شاری دهۆکە و دەمێکە دەستی لەناو دونیای هونەری دایە و خاوەنی چەندین ئەلبوومە و نوێترین ئەلبوومیشی لە ئێستادا بڵاوکردۆتەوە بەناوی "روپەلێن ژیانێ".