چوار تۆن تەماتەی خۆماڵی پڕۆژەی هایدرۆپۆنیکی ساباتی هەولێر خرایە بازاڕەکان

چوار تۆن تەماتەی خۆماڵی پڕۆژەی هایدرۆپۆنیکی ساباتی هەولێر خرایە بازاڕەکانی کوردستان (وێنە: وەزارەتی کشتوکاڵ)

K24 - هەولێر

چوار تۆن تەماتەی خۆماڵی ئۆرگانی لە پڕۆژەی پێشکەوتووی هایدرۆپۆنیکی ساباتی هەولێر خرایە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28-12-2023، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەمڕۆ نزیکەی چوار تۆن تەماتەی خۆماڵی ئۆرگانی لە پڕۆژەی پێشکەوتووی هایدرۆپۆنیکی ساباتی هەولێر لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی عەلوەی هاوچەرخی هەولێر، بە کواڵێتی و تامێکی زۆر جیاواز خراوەتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.

پڕۆژەی پێشکەوتووی هایدرۆپۆنیکی ساباتی هەولێر لەسەر رووبەری هەشت هەزار مەترە و 16 هەزار شەتلی تەماتەی تێدایە و لەهەر مەترێکدا توانای بەرهەمهێنانی 60 بۆ 80 کلیۆ تەماتەی هەیە.

هەموو ساڵێک وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەم و بەروبوومی ناوخۆیی، هاوردەکردن قەدەغە دەکات یاخود داوا لە بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی هەرێمی کوردستان دەکات باجی سەر ئەو بەرهەمانە زیاد بکەن، ئەوەش بۆ پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆییە.

ماوەی چەند مانگێکە وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ پاڵپشتیکردنی بەروبوومی نێوخۆیی، باج لەسەر هاوردەکردنی تەماتە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانەوە لە رێگەی هەرسێ دەروازە فەرمییەکانی پەروێزخان، حاجی ئۆمەران و باشماخ زیادکرووە.