چوار كۆمپانیای جیهانی هه‌زاران ئۆتۆمبێل له بازاڕه‌كاندا ده‌كشێننه‌وه
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی كۆریای باشوور ئاماژه به‌وه ده‌كات چوار كۆمپانیای ئۆتۆمبێل بڕیاریان داوه نزیكه‌ی 30 هه‌زار ئۆتۆمبێل به‌هۆی كه‌موكوڕییه ته‌كنیكییه‌كان له بازاڕه‌كان بكشێننه‌وه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 28ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) وه‌زاره‌تی زه‌وی و ژێرخان و گواستنه‌وه‌ی كۆریای باشوور رایگه‌یاند، هه‌ر یه‌ك له كۆمپانیاكانی "بی ئێم ده‌بلیو-ـی كۆری"، "كیا"، "تێسلای كۆری" و "مێرسیدس بێنزـی كۆری" بڕیاریان داوه به‌هۆی كه‌موكوڕی ته‌كنیكییه‌وه 28 هه‌زار و 445 ئۆتۆمبێل له 14 جۆری جۆراوجۆر له بازاڕه‌كان بكشێننه‌وه.
وه‌زاره‌تی زه‌وی و ژێرخان و گواستنه‌وه‌ی كۆریای باشوور ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئەو کێشانەی کە بووە هۆی كشانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلەكان له بازاڕه‌كان بریتین لە کەموکوڕی لە سیستەمی ئینڤێرتەری ئۆتۆمبێلی تێسلا مۆدێل3، هه‌روه‌ها کێشەی پڕۆگرام لە ئامێری کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆمبێل لە مێرسیدس-بێنز " GLE 350e 4MATIC" و کێشەی پڕۆگرام لە سیستەمی دەنگی له ئۆتۆمبێلی جۆری بیم ئێم ده‌بلیو " BMW i5 eDrive40" .
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئۆتۆمبێلی وەرزشی کیا ستینگەریش بەهۆی کەموکوڕی لە فیولپەمپەکەی پەستانی بەرزدا، پلانی كشانه‌وه‌یان له بازاڕه‌كاندا بۆ دانراوە.
ئه‌و وه‌زاره‌ته باسی له‌وه‌ش كردووه، خاوەن ئۆتۆمبێلەکان دەتوانن لە ماڵپەڕی سەرەکی حکومەت " www.car.go.kr" یان پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی 080-357-2500 بۆ ئەوەی بزانن ئۆتۆمبێلەکانیان ده‌كه‌وێته ژێر كشانه‌وه یاخو نا.
کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی رۆژی 21ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023 رایگه‌یاند، بەهۆی کێشە لە ئەیرباگ، نزیکەی ملیۆنێک ئۆتۆمبێل لە هەردوو براندی تۆیۆتا و لێکزس لە بازاڕەکانی ئەمەریکا دەکشێنێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمپانیای تۆیۆتا، ئەو ئامێرە هەستەوەرەی لە کوشنەکانی پێشەوە ئۆتۆمبێلەکان دانراوە؛ کێشەی کارەبایی هەیە و شۆرتی کارەبایی دروست دەکات.
لە راگەیەندراوەکە ئەوەش خرابووه‌ڕوو، کێشەیەکی دیکە ئەوەیە هەستەوەرەکانی کوشنی پێشەوە بە شێوەیەکی دروست کێشی سەرنشینەکە ناخوێنێتەوە، ئەوەش وادەکات لە کاتی پێکداداندا ئەیرباگەکان کار نەکەن.
بە گوێرە راگەیەندراوەکە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەکشێندرێنەوە بریتین (راڤ4، هایلاندەر، کۆرۆلا و کامری) لە مۆدێلەکانی 2020 تاوەکو 2022.