شرۆڤەکارێکی سەربازی: لایەنە شیعییەکان کۆنترۆڵی سوپا و دژە تیرۆری عێراقیان کردووە

محەممەد سابیر، شارەزای بواری سەربازی
محەممەد سابیر، شارەزای بواری سەربازی

K24 - هەولێر

شرۆڤەکارێکی سەربازی ئاماژە بەوە دەدات، "لایەنە شیعییەکان کۆنترۆڵی سوپا و دژە تیرۆری عێراقیان کردووە". بە پێویستیشی دەزانێت، پشکی کورد لە دەزگای دژە تیرۆری عێراق، سەدا 20 بێت.

دانانى خانه‌یه‌ك بۆ پڕكردنه‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق له‌ فۆڕمی پێشكه‌شكردن هه‌رای ناوه‌ته‌وه‌ و له‌و خانه‌یه‌دا پرسیاری ئه‌وه‌ له‌ كه‌سی پێشكه‌شكار كراوه‌، ئاخۆ سه‌ر به‌ چ مه‌زهه‌بێكه‌، پسپۆڕانیش ده‌ڵێن: كارامه‌یی، نیشتمانپه‌روه‌ری و رێك وه‌ستان و رۆیشتن بنه‌مان بۆ وه‌رگرتن ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان، نه‌ك مه‌زهه‌ب بكرێته‌ پێوه‌ر و ئه‌وه‌ی ئێستا له‌و فۆرمه‌دا هه‌یه‌، ته‌نها له‌ عێراق روویداوه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ و ده‌بێت ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ لاببرێت، چونكه‌ ده‌زگای دژه‌تیرۆر ده‌زگایه‌كی نیشتمانییه‌ و هی هه‌موو عێراقییه‌كانه‌، نه‌ك ته‌نیا مه‌زهه‌بێك.

ئەمڕۆ شەممە، 30-12-2023، محەممەد سابیر، شارەزای بواری سەربازی بە کوردستان24ـی راگەیاند، "دانانی خانەی نەتەوە یان مەزهەب لە فۆڕمی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ دەزگای دژە تیرۆری عێراق، شتێکی هەڵەیە، چونکە دەزگاکە نیشتمانییە و پێویستە بۆ هەموو خەڵکی عێراق بێت".

بە گوتەی محەممەد سابیر، "دەبووایە تەنها خانەی عێراقیبوون لە فۆڕمەکەدا هەبووایە، نەک مەزهەب (سووننە و شیعە) و نەتەوە (کورد و عەرەب). ئەگەر ئەو خانانە لانەبران، کورد زەرەمەند دەبێت. پێویستە پشکی کورد لە دەزگای دژە تیرۆری عێراق سەدا 20 بێت".  

محەممەد سابیر لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد، "لایەنە شیعییەکان کۆنترۆڵی سوپا، دەزگای دژە تیرۆر و دەزگا ئەمنییەکانی دیکەی عێراقیان کردووە".

وەکو ئەوەی ئەو شرۆڤەکارە سەربازییە باسی کرد، "عێراق ئێستا عێراقێکی دابەشکراوە، چەند حزبێک خۆیان بەسەر دەسەڵاتی وڵاتەکەدا چەسپاندووە و بەڕێوەی دەبەن". ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەو حزبانەی ئێستا لە عێراق دەسەڵاتیان گرتووەتە دەست، مەزهەبین و فەرمان لە وڵاتانی دەوربەرەوە وەردەگرن".