داعش لە مووسڵ بە تونێڵ خۆی دەپارێزێت

چەند گرتەیەكی ڤیدیۆی ناو مووسڵ بڵاو دەكەنەوە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/25040778-cb88-489d-ae71-4f4841d5e7b3/Mosul%20Tunnels.ism/manifest

K24 - ھەولێر

داعش گرتە ڤیدیۆی نوێی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە کە پیشانی دەدەن چۆن چەکدارانی بۆ ئامادەکاری لە بەرامبەر ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ لەلایەن ھێزی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی، دەستیانکردووە بە درووستکردنی تونێل.

بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی داعش بڵاویکردوونەتەوە و وای پیشان دەدەن کە نێو شاری مووسڵە و چەکدارەکانی سەرقاڵی تونێل درووستکردنن، بۆ خۆ پاراستن لە ھێرشە ئاسمانییەکانی ھێزی ھاوپەیمانان بۆ سەریان و ھێرشی زەمینی ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو شارە.

ئەمە لە کاتێکدایە داعش لە زۆربەی ئەو ناوچانەی داگیریکردوون تونێلی لێداوە.

بەگوێرەی زانیارییە ھەواڵگرییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا، داعش نزیکەی 10 ھەزار چەکداری لەو شارە ھەیە کە لە ناوەڕاستی ساڵی 2014 کۆنتڕۆڵی کردووە.