توركیا ده‌ستگیركردنی نزیكه‌ی 200 كه‌س به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت
K24 - هەولێر:
توركیا ده‌ستگیركردنی نزیكه‌ی 200 كه‌س به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت، هاوكات وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته ئاماژه به ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوان ده‌كات بۆ ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوانی داعش.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 30ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) عه‌لی یه‌رلیكایا، وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراواندا له 37 شاری توركیا توانراوه 189 كه‌س به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به رێكخراوی داعشه‌وه ده‌ستگیر بكرێن، كه 27ـیان له ئه‌نقه‌ره و 22ـیان له ئه‌سته‌نبۆڵ بووه.
توركیا له چه‌ند مانگی رابردوودا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له دژی ئه‌ندامانی رێكخراوی داعش چڕتر كردووه.
رۆژی (هه‌ینی 29ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023)، ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه، 32 گومان‌لێكراو له‌نێویاندا سێ به‌رپرسی داعش ده‌ستگیركران، كه پلانی هێرشكردنه‌سه‌ر كڵێساكان و باڵیۆزخانه‌ی عێراقییان هه‌بووه.
پێشتریش لێکۆڵەری سەرەکی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە ئۆپه‌راسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی داعش، بە کۆنگرێسی وڵاتەکەی راگەیاندبوو، تواناکانی داعش زۆر لاوازبوون و ئێستا ژمارەیان لە نێوان شەش هەزار بۆ 10 هەزار کەسە.
لە راپۆرتەکەی لێکۆڵەرەکەدا هاتبوو، بەشێوەیەکی بەردەوام سەرکردەکانی داعش بە ئامانج دەگیرێن.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەریەکە لە تورکیا، ئێران، رووسیا و سووریا کاریگەرییان لەسەر کەمپینی لەناوبردنی داعش هەیە.
پێشتریش راشل جیفکۆت، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایگەیاندبوو، لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکانی ساڵی 2022دا، 600 چەکداری داعش کوژران و 374 چه‌كداری دیکەش دەستگیرکراون.