وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون درێژدەکرێتەوە
K24 - هەولێر:
وهزارهتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حكومهتی ههرێمی كوردستان وەک دەرفەتێک و رەخساندنی هەلی زیاتر بۆ هاووڵاتییان، پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان بۆ ماوەی مانگێکی دیكه درێژ دەکاتهوه.
بە بڕیاری دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان بۆ ماوەی مانگێکی دیكه درێژ دەکرێتەوە، كه تاوهكو 1ـی شوباتی 2024 بهردهوام دهبێت.
درێژكردنهوهی ئهو ماوهیه كارئاسانی و دهرفهتێكه بۆ ئەو کەسانەی تاوەکوو ئێستا بە هەر هۆکارێک دەرفەتیان لەبەردەستدا نەبووە فۆرمەکە پڕ بکەنەوە.
رۆژی 8ـی ئابی 2023، لە دوای تەواوکردنی رێکار و ئامادەکارییەکان، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە رێوەڕسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان راگەیاند، لەوکاتەوە زیاتر لە 20 هەزار خێزان لە سەرجەم ناوچەکان فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە.
یەکەکان زیاتر لە نۆ هەزار زیاتر یەکەی نیشتەجێبوونن لە چوارچێوەی یاسای نیشتەجێبووندا دروستکراون، کە بەشێکیان تەواوکراون و بەشێکیان کارکردن تیایاندا بەردەوامە
رێكهوتی 29ـی تشرینی دووهمی 2023، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو: "پێشتر رۆژی 30/11/2023 وەک دوا وادە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دیاریکرابوو، بەڵام بە بڕیاری وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پرۆسەکە بۆ ماوەی مانگێک و تا کۆتایی ئەمساڵ درێژکراوەتەوە، ئەمەش وەک هەلی زیاتر و کارئاسانی بۆ ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا بە هەر هۆکارێک بێت دەرفەتیان لەبەردەستدا نەبووە فۆرمەکە پڕ بکەنەوە".