بەهۆی هێرشەكانی ئۆكرانیا بۆسەر شاری بێلگۆرۆد رووسیا داوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەكات
K24 – هەولێر:
بەهۆی هێرشەكانی ئۆكرانیا بۆسەر شاری بێلگۆرۆد، رووسیا داوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكات.
دمیتری پۆلیانسكی جێگری باڵیۆزی رووسیا لە نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند، داوامانكردووە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی لەبارەی هێرشەكانی ئۆكرانیا بۆسەر شاری بێلگۆرۆد كۆببێتەوە.
پۆلیانسكی له‌مباره‌یه‌وه دەڵێت، بەهۆی هێرشەكانەوە 14 هاووڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و دووانیان منداڵن. جیالەوەش 108 كەسی دیكەش بریندار بوون.
بڕیارە كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی ئاسایش كاتژمێر 12ـی ئەمشەو 30 كانوونی یه‌كه‌می 2023 بەڕێوەبچێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ماریا زاخارۆڤا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی ئۆكرانیا بۆسه‌ر شاری بێلگۆرۆد، داوامانكردووه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به‌ڕێوه‌بچێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیاش له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شاری بێلگۆرۆد ده‌ڵێت، ئه‌مه بێ سزا تێناپه‌ڕێت.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.
پێشتریش سوپای ئۆکرانیا رایگەیاندبوو، ئاماری سەربازە کوژراوەکانی رووسیا لە دەستپێکی شەڕەوە تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە 273 هەزار و 980 سەرباز.