فه‌ره‌نسا له 2024ـدا رێكارێكی نوێ به‌رامبه‌ر به پێشنوێژ و گوتارخوێنان ده‌گرێته‌به‌ر
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا بڕیایدا هێنانی پێشنوێژ و گوتارخوێنان له وڵاتانی دیكه‌وه رابگرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش بڕیاره‌كه له سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه جیراڵد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندووه، پێشنوێژ و گوتارخوێنه‌كان کە لەلایەن وڵاتانی دیکەوە بۆ فه‌ره‌نسا نێردراون له 1ـی نیسانی 2024ـوه چیتر ناتوانن به سیفه‌تی پێشنوێژی و گوتارخوێنییه‌وه له‌و وڵاته بمێننه‌وه.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فه‌ره‌نسا له سه‌ره‌تای ساڵی 2020ـدا خواستی خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی نزیکەی 300 پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگه‌وته‌كان راگه‌یاند، کە لەلایەن وڵاتانی جەزائیر، تورکیا، مەغریب و ئه‌وانی دیكه‌وه بۆ فه‌ره‌نسا نێردرابوون.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و رێكاره بۆ رێگه‌گرتن له پێشنوێژی و گوتارخوێندنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كانی فه‌ره‌نسا نییه، بەڵکو دڵنیابوونە لەوەی هیچ کامیان مووچە لە وڵاتێکی بیانی وەرنەگرن کە تێیدا فەرمانبەری حکومەتن.
پێشتریش له رۆژی (پێنجشه‌ممه 14ـی كانوونی یه‌كه‌می 2013) وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکربوو، لەگەڵ یه‌كێتی ئیسلامی تورکیا بۆ کاروباری ئایینی (دیتیب) رێککەوتن کراوە بۆ ئەوەی وردە وردە دەستبەرداری پێشه‌وا و گوتاربێژه بیانییەکان ببن و ساڵانە 100 زانای ئایینی موسڵمان لە ئەڵمانیا رابهێنن بۆ ئەوەی جێگەیان بگرنەوە.
رێکخراوی یه‌كێتی ئیسلامی تورکیا بۆ کاروباری ئایینی (دیتیب) یەکێکە لە گەورەترین رێکخراوە ئیسلامییەکانی ئەڵمانیا، نزیکەی 900 مزگەوتی ئه‌و وڵاتەکە بەڕێوەدەبات. رەخنەگران ئەو رێکخراوە کە سەر بە دەستەی کاروباری ئایینییه لە ئەنقەرە به‌وه تۆمەتبار دەکەن كه کار بۆ حکومەتی تورکیا دەکات.
له‌لای خۆیه‌وه نانسی وایزەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ئەو رێککەوتنەی بە هەنگاوێکی گرنگ زانی "بۆ یەکگرتن و بەشداریکردنی پێکهاتە موسڵمانەکان لە ئەڵمانیا". جه‌ختیشیكرده‌وه كه ئه‌ڵمانیا پێویستی به سه‌ركرده ئایینییه‌كان كه به زمانی ئه‌ڵمانیا قسه ده‌كه‌ن و وڵاته‌كه ده‌ناسن و پابه‌ندی به‌هاكانی ئه‌و وڵاته‌ن.
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشابوو كه ده‌یانه‌وێت زانایانی ئایینی به‌شداری له گفتوگۆی نێوان ئایینه‌كان بكه‌ن و پرسه ئیمانییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانی بكه‌ن.