ئینفۆگرافیک.. رۆڵی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان

K24 – هەولێر:

لە چوار ساڵی رابردوو سەرەڕای قەیران و ئاستەنگەكان، بە سەرۆكایەتی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەندین چالاكی سیاسی، دیپلۆماسی، بازرگانی، ژینگەیی و كۆمەڵایەتی هەبووە، بەشێوەیەك لە مێژووی ئەزموونی حوكمڕانی كوردستاندا هیچكات تۆمارێكی لەم شێوەیە نەبووە.

كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی لە 12 مانگی رابردوو زۆرترین چالاكی سیاسی، دیپلۆماسی، بارزگانی، ژینگەیی و كۆمەڵاتی هەبووە. تێكڕا لە چوار ساڵی رابردوو زیاتر لە هەزار و 100 چالاكی دیپلۆماسی هەبووە، زیاتر لە 200 سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیران و جێگرەكانیانی بینیوە، هەروەها لەگەڵ زیاتر لە 800 وەزیر، باڵیۆز، كونسوڵ و نێردەی وڵاتانی كۆبووەتەوە.

لەم ئینفۆگرافیكەدا گوڵباخ بەهرامی زانیاری زیاتر لەسەر چالاکییە دیپلۆماسییەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەخاتەڕوو.