پوتن: هێرشی ئۆكرانیا بۆسەر شاری بێلگۆرۆد بێ وه‌ڵام تێناپه‌ڕێت
K24- هەولێر :
بەهۆی هێرشەكانی ئۆكرانیا بۆسەر شاری بێلگۆرۆد، سه‌رۆكی رووسیا به‌ڵێنی چڕكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان بۆسه‌ر ئۆكرانیا ده‌دات.
هێرشه‌كانی سوپای ئۆكرانیا بۆسه‌ر شاری بێلگۆرۆدی رووسیا، كوژرانی 24 هاووڵاتی سڤیل برینداربوونی 108 كەسی دیكەی لێكه‌وته‌وه.
ڤلادیمیر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا له‌میانه‌ی سه‌ردانێكی بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی رایگه‌یاند، هێرشه‌كانمان بۆسه‌ر ئۆكرانیا چڕتر ده‌كه‌ینه‌وه، هیچ تاوانێك به بێ سزا تێناپه‌ڕێت.
پوتن روونیشیكرده‌وه، له داهاتوودا هێرشه‌كانمان پێگه و مۆڵگه سه‌ربازییه‌كان به ئامانج ده‌گرێت.
سه‌رۆكی رووسیا هێرشه‌كه‌ی شاری بێلگۆرۆد به تیرۆریستی وه‌سفكرد و سوپای ئۆكرانیاشی به تاوانبار ناساند، به‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێی هاووڵاتییان بۆردومان ده‌كات.
گوتیشی: ئۆكرانیا دوژمنی ئێمه نییه، به‌ڵام وڵاتانی رۆژئاوا به‌مه‌به‌ستی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ رووسیا، كیێڤ به‌كار ده‌هێنن.
پێشتریش وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شاری بێلگۆرۆد گوتبوی، ئه‌مه بێ سزا تێناپه‌ڕێت.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.
پێشتریش سوپای ئۆکرانیا رایگەیاندبوو، ئاماری سەربازە کوژراوەکانی رووسیا لە دەستپێکی شەڕەوە تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە 273 هەزار و 980 سەرباز.