حازم حەمائل: سیستەمی پریپەید کێشەی کارەبای لە دهۆک کەمکردووەتەوە
K24 – هەولێر:
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای دهۆك راگه‌یاند، 6%ـی هاوبه‌شانی كاره‌با له دهۆك له رێگه‌ی سیسته‌می پریپه‌یده‌وه سوود له كاره‌با وه‌رده‌گرن و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی كێشه‌ی كاره‌با له‌و شوێنانه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌ی تێدا كارا كراوە.
حازم حەمائل، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای دهۆك، بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە ماوەی رابردوودا ئەم سیستەمە رەخنەی زۆری ئاراستەکرا، بەڵام رەخنەکان لە جێگەی خۆیاندا نەبوون، چونکە خەڵکی ئێمە بەهۆی بەکارهێنانی ئەم سیستەمە هیچ زیانێك ناکەن.
گوتیشی: لە پێشوودا بەرامبەر ئەمپێرەکانی کارەبا چەندێک پارە وەردەگیرا لە بەکارهێنانی ئەم سیستەمەش هەمان پارە وەردەگیرێت، هیچ بڕە پارەیەک لەسەر هاووڵاتییان زیاد نەکراوە، هەروەها ئەم سیسەتەمە زیاتر هاوکاری هاووڵاتییان دەکات بۆ ئەوەی کاتی بەکارهێنانی کارەبایان رێکبخەن و قەرزەی کارەبا لەسەیان کەڵەکە نەبێت.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای دهۆك، ئاماژەی بەوەدا، لە پارێزگای دهۆک 342 هەزار هاوبەشی کارەبامان هەیە، هەروەها نزیکەی 17 هەزار هاوبەش سیستەمی کارەباکەیان کردووەتە پریپەید کە نزیکەی 6% دەکات.
کابینەى نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێگەى سیستەمی پریپەیدەوە، دەیەوێت وردە وردە کێشەى کارەبا کۆتایی پێ بهێنێت و کارەباى بەردەوام و رێکخراو لە ژینگەیەکی پاکدا بۆ هەموو ناوچە و دەڤەرە جیاوازەکانی کوردستان دابین بکات، لەم رووەوەش قۆناغەکانی پرۆسەکە بەردەوامییان دەبێت.