رامی عه‌بدولڕه‌حمان: تاكو ئێستا زیاتر له 68 هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا له خاكی سووریا
K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی هێرشی گرووپه چه‌كداره له یاسا ده‌رچووه‌كان بۆ سه‌ر باره‌گاكانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان، به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ له‌ساڵی نوێ‌دا بنكه‌كانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له سووریا دووجار له رێگه‌ی مووشه‌ك و درۆنه‌وه رووبه‌ڕووی هێرش بوونه‌ته‌وه، كه گرووپه له‌یاسا ده‌رچووه‌كانی نزیك له ئێران له ژێر ناوی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی ئه‌نجامیان داوه. گوتیشی: تاكو ئێستا زیاتر له 68 هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا له خاكی سووریا.
رامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، تاكو ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ زیاتر له 68 هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا له خاكی سووریا، به گورزترین هێرشیش به‌ر له چه‌ند رۆژێك به زیاتر له 40 مووشه‌ك هێرش كرایه‌سه‌ر كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی كۆنیكۆ و عومه‌ر، قوربانیش له‌و هێرشانه‌دا هه‌بوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، چه‌كداره له یاسا ده‌رچووه‌كان هه‌ندێجار ئامانجه‌كانیان ده‌پێكن، هه‌ندێكجاریش به‌ر هاووڵاتی سڤیل ده‌كه‌ون.
له‌باره‌ی دۆخی سووریا رامی عه‌بدولڕه‌حمان ئاماژه به‌وه ده‌كات، خاكی سووریا له بارودۆخێكی كاره‌ساتباردایه، ته‌نیا له ئیدلیب چوار ملیۆن كه‌س ئاواره بوونه و هه‌روه‌ها ئاواره‌كانی عه‌فرین چوونه‌ته ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا.
ئەمڕۆ دوو شەممە (1 ی کانوونی دووەمی 2024)، روانگەی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکانی نزیك له ئێران، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک هێرشیان کردووه‌ته‌سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمه‌ریکا لە دێرەزووری سووریا.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردبوو، له رێگه‌ی 11 مووشەکه‌وه کێڵگەی غازیی کۆنیکۆ له دێره‌زوور به‌ئامانج گیراوه، کە هێزەکانی ئەمه‌ریکا وه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی به‌كاریده‌هێنن، هاوکات بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردۆتە سەر کێڵگەکە، تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی ئەو هێرشانە نەزاندراوە.
ماوەیەکە گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچووه‌كانی عێراق، بنکەکانی سەربازیی ئەمه‌ریکا و هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان و عێراق، سووریا بە ئامانج دەگرن، تا ئێستاش هیچ رێکكارێک لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە بۆ رێگریکردن لە هێرشی ئەو گروپانە نەکراوە.