مووچەی مانگی 12ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24 - هەولێر

رۆژی پێنجشەممە، 04-01-2024، مووچەی مانگی 12ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 02-01-2024، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجام داون و بانکەکانی ئاگادارکردوونەتەوە، رۆژی پينج شەممە 4ی كانونى دووةمى 2024، مووچەی مانگی 12ی 2023ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت".

لە کۆی زیاتر لە 180 هەزار پێشمەرگە کە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن؛ 44 هەزاریان لە چوارچێوەی 15 لیوای هاوبەش لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە رێکخراونەتەوە. ئەمەریکا مانگانە نزیکەی 25 ملیۆن دۆلار (25 ملیار دینار) بۆ مووچەی ئەو 44 هەزار پێشمەرگەیە خەرج دەکات.