دووانەیەک لە دووساڵی جیاواز لەدایکبوون

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە نەخۆشخانەیەک رایگەیاند، دوو کچی دووانە لە کرواتیا لە دوو بەرواری جیاوازدا یادی لەدایکبوونیان دەکەنەوە، دوای ئەوەی کاتی لەدایک بوونەکەیان تەنها یەک خولەک جیاوازە لەیەکتر، بەڵام لە دوو ساڵی جیاوازدا لەدایک دەبن.

بەرپرسێک لە نەخۆشخانەیەکی شاری سپلیت لە کرواتیا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، یەکێک لە کچەکان لە کاتژمێر 23:59 خولەک لە 31ـی کانوونی دووەمی 2023 لەدایک بووە و ئەوی دیکەشیان یەک خولەک دوای نیوەشەوی 1ـی 1ـی 2024 لەدایک بووە.

دامیر رۆی، سەرۆکی بەشی لەدایک بوونی نەخۆشخانەکە بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاندووە، "بەڕاستی دۆخێکی نائاساییە"

گوتیشی: ئەوە یەکەمجارە لە ژیانی پیشەیی خۆیدا دووانە ببینێت کە لە دوو ساڵی جیاوازدا لەدایک بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم جیاوازییە بچووکە بەو مانایەیە کە خێزانەکە لە شەوی سەری ساڵدا یادی لەدایک بوونی یەکێک لە کچەکان دەکەنەوە و ئەوی دیکەشیان لە ڕۆژی سەری ساڵی نوێدا.